دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چیای مەتینای بۆردومان کرد
کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، چیای مەتینایان لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، چیای مەتینایان لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
بە پێی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی چیای مەتینای کردووە.هەروەها، تا ئێستا زیانەکان لەبارەی بۆردوومانەکەوە نەزانراون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەی چەند ساڵێکە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان چڕ کردووەتەوە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زۆرترین زیانی گیانی و ماددی بەر هاووڵاتیان دەکەوێت.
رۆژی ٢٠ی شوبات لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی کافیا لە داوێنی چیای سیارێ دوو هاووڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی بەشیر عومەر و عارف تەها شەهیدبوون و دوو هاووڵاتی دیکەی دانیشتووی ئەو گوندەش برینداربوون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ئاشتی پارێزی کریستیانی (سی پی تی) لە مانگی ئابی ٢٠١٥ەوە کە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان چڕبوونەوە، لانیکەم ١٥٢ هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٢٢٨ هاووڵاتی مەدەنی دیکەش برینداربوون.
جیا لەو زیانە گیانیانە زیانێکی زۆری ماددیش بەر رەز، باخ، مەڕوماڵات و موڵکی هاووڵاتیانی مەدەنی کەوتووە و بە سەدان گوند بەهۆی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکەوە چۆڵ کراون.
کاربەدەستانی پەدەکە بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی هەولێر و دهۆک کە راستەوخۆ لە ژێر دەسەڵاتی ئەو حزبەدان بێدەنگن و زۆر جاریش پاساو بۆ هێرشەکان دەهێننەوە و دەبنە یارمەتیدەری.
هـ . ب