دەوڵەتی ئێران لە بانە کۆڵبەرێکی کوشت
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە لە هێرشێکدا کۆڵبەرێکیان بە ناوی ئەهوەن دەشتی کوشت.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە لە هێرشێکدا کۆڵبەرێکیان بە ناوی ئەهوەن دەشتی کوشت.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی شاری بانە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەهوەن دەشتی (٢٨ ساڵ) خەڵکی گوندی میرەدێ گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیاندراوە، تەرمی ئەهوەن دەشتی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
دەوڵەتی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ـەوە، لە بانە ١٧ کۆڵبەری کوشتووە.