دوو گەریلای عەرەبی هەپەگە: تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین
گەریلا ئینتەرناسیۆنالیستەکانی هەپەگە ئاماژە بە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن و داوا لە گەلی عەرەب، بەتایبەتی گەنجان دەکەن پاڵشتیی لە تێکۆشانی ئازادی بکەن.
گەریلا ئینتەرناسیۆنالیستەکانی هەپەگە ئاماژە بە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن و داوا لە گەلی عەرەب، بەتایبەتی گەنجان دەکەن پاڵشتیی لە تێکۆشانی ئازادی بکەن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەم ساڵانەی دواییدا، لە دژی گەریلاکانی ئازادی هەموو هێزی تەکنیکی خۆی لە بەرزترین ئاستدا بەکار دەهێنێت. هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو، بەتایبەتی چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت، بێ وچان ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە فڕۆکە، تۆپ و کاتیۆشا بۆردومان دەکرێن. لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوو گەریلای ئینتەرناسیۆنالیستی عەرەبی هەپەگە بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەیان کرد و داوایان لە گەلی عەرەب کرد پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکەن.
"بە ڕۆحی عەگیدەکان خۆڕاگری دەکەوین"
ئینتقام گەلھات، گەریلای هەپەگە ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی هێرشەکان، داگیرکردنی باشووری کوردستانە و وتی: ئامانجی دوژمن لەو ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانانە ئەوەیە، کە پێش ئەوەی وەرزی زستان دەست پێبکات، بتوانێت ژمارەیکی زۆر ناوچە داگیر بکات. چونکە دەزانێت لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا تەکنیک و فڕۆکەکانی شەڕ سوودی نابێت. ھەر بۆیە زوو دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان کرد. لە بەرامبەر ئەوەشدا ئێمە ئامادەکارییەکانمان کردووە. لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان، دوژمن ڕووبەڕووی گورزی قورسی زۆر بووەوە. ئێستا دوژمن لە دۆخێکی وەھادایە نازانێت چی بکات، بێزار بووە. بەمجۆرە لە ھەندێک شوێن سەربازەکانیان جێگیر کراون، ئێمە لە دژیان چالاکی ئەنجام دەدەین. سەربازەکان لە ڕووی دەروونییەوە تووشی شڵەژان بوون. ئامانجمان ئەوەیە شکستیان بدەین و بە تەواوەتی لە خاکەکەمان دەریان بکەین".
گەریلا گەلهات جەختیشیکردەوە، ڕێگە نادەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خاکی کوردستان داگیر بکات، بڕوامان بە خۆمان هەیە. سەرچاوەی بڕوامان ڕێبەر ئاپۆیە و هەموومان لەسەر ئەو بڕوایە خۆڕاگری دەکەین. هیچ ھێزێک ناتوانێت کۆتایی بە بزوتنەوەکەمان بھێنێت. چوونکە بزوتنەوەی ئازادییەوە و لەسەر بنەمای پێوەر و ئەخلاق دامەزراوە".
"بە ڕۆحی عەگیدەکان تێکۆشان دەکەین و درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین"
گەریلای هەپەگە گەلهات ئاماژەی بەوەشکرد، بیردۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسەکانی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ھاوکات ئەو پەیامەی ئاراستەی گەلی عەرەب کرد، "پەیامەکەم بە تایبەتی بۆ هەموو گەلانی عەرەبە. وەک نەتەوەی عەرەب چیتر نابێت لەژێر داگیرکاری ئەمریکا و ڕوسیادا بژین. دەبێت بە هێزی خۆمان، خۆمان بەڕێوەببەین. ئەگەر کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکمان دەوێت، پێویستە پشت بە بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ ببەستین. چونکە تەنیا ئەو دەتوانێت کێشە و پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات. وەک گەریلایەکی عەرەب ئامانج لە ئامادەبوونم لێرە تەنها بۆ کوردستان نییە، بەڵکو بە پلەی یەکەم بۆ خۆمە. چونکە دەزانم ئەگەر دەوڵەتی تورک ئێرە داگیر بکات، دواتر ڕوو لەو ناوچەنە دەکات کە گەلی عەرەبی تێدا دەژین. دەیەوێت بەو داگیرکارییانەی دەسەڵاتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە. ئێمە ڕێگە بەوە نادەین. لەسەر بنەمای بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ، بە ڕۆحی عەگیدەکان تێکۆشان دەکەین و درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین".
"ئامانجی هێرشەکان کۆمەڵکوژکردنە"
ھەروەھا شیار عەرەب، گەریلای هەپەگە، کە لە نێو سەنگەرەکانی شەڕدا بەشدارە، وتی: "وەک دەزانن دۆخی گۆڕەپانەکان بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بۆ ڕایگشتی بڵاودەکردێتەوە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا سوپای تورک هێرشی جینۆسایدی دژی گەلی کورد دەستپێکردووە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، هەموو جۆرە هێرشێکی دژوار ئەنجام دەدەن. ھەر بۆیە ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ ڕوو لە کۆمەڵگایەکی ئازادیخواز و دیموکراتیک دەکەن. ئێمە ئێستا لە گۆڕەپانەکانی شەڕی مەتیناداین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لێرەش ژمارەیەکی زۆری هێرشی جینۆسایدی ئەنجامدا. ئامانجی ئەو هێرشانە داگیرکردنی ناوچەکە و زاڵبوونە بەسەریدا. دەیانەوێت لە باشووری کوردستان لە ڕێگەی هێزە داردەستەکان ئەوە بھێننەدی.
"هێزە داگیرکەرەکان تێکدەشکێنین و تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین"
گەریلای شیار عەرەب سەبارەت بە ئامانجی بەشداریکردنی لە نێو ڕیزەکانی گەریلادا وتی: "وەک ھاوڕێیەک لە نەتەوەی عەرەب ئێستا جێگەی خۆم لە بزوتنەوەی ئازادیدا گرتووەتەوە. بۆ ئەوەی بەرپەرچی هێرشەکانی دوژمن بدەمەوە، ڕووم لە گۆڕەپانەکانی گەریلا کرد. بەوەش زۆر دڵخۆشم و سەربەرزم. بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییە، هێرشەکانی دوژمن بەرفراوانتر بووە. بۆ ئەوەی بەرپەرچی ئەو هێرشانە بدەینەوە، چووینە گۆڕەپانەکانی شەڕ. لە هەموو شوێنێک شەڕی جینۆساید بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەموو لایەکەوە هەواڵگری خۆی خستووەتە کار و هێرش دەکات. دەمەوێت وەک شەڕڤانێکی ئازادی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بوەستم و شەڕ بکەم. ئێمە ئەرکی پاراستنمان لە ئەستۆ گرتووە. ئێمە هێزە داگیرکەرەکان تێکدەشکێنین و تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین".
"بژی یەکێتی و یەکڕیزی گەلی عەرەب و کورد"
لە کۆتاییشدا شیار عەرەب، داوای پشتیوانی لە گەلی عەرەبی کرد و وتی: با گەلی عەرەب پاڵپشتی لەم تێکۆشانە شکۆمەندە بکات. پێویستە گەنجانمان بەشداری لەم بەرخۆدانە بکەن و دژی فاشیزم شەڕ بکەن. بژی یەکڕیزی و یەکێتی گەلی عەرەب و کورد، بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی ژیانی ئازاد".