دیمەنی چالاکییەکی یەژاستار لە دژی داگیرکەران بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی خانتور لە دژی سوپای توری داگیرکەری بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ کە بۆ بیرهێنانەوەی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) ئەنجامدرا، ئەو زانیاریانەی بڵاوکردبووەوە:

٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە شاخی شەهید بەرخودان لە گۆڕەپانی خانتور بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا ٤ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و کامێرایەکی حەراری لەناوبران. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هـ . ب