دیندار: دەبێت زیندانی ئیمراڵی دابخرێت

پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی مەحمود دیندار داوای لە دەسەڵات کرد کە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت، گوێ بۆ دەنگی ئەو دایکانە بگرێت کە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان. وتیشی، دەبێت زیندانی ئیمراڵی دابخرێت.

پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی مەحمود دیندار رایگەیاند، ئەگەر دەسەڵات تەنیا بە گوێرەی یاساکان بجوڵێتەوە، گۆشەگیری هەڵدەگیرێت و وتی، "تا گۆشەگیری تێکنەشکێندرێت دۆخی خراپتر دێنە ئاراوە.

دیندار لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات رایگەیاند: "لە کوردستان خەڵک دەکوژرێن، سەربازەکان ژیان لەدەست دەدەن و بەردەوام تەرم دەگەڕێنەوە. دەبێت کۆتایی بەوە بهێندرێت. لەبەر ئەوە دەبێت گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بشکێندرێت. هەموو کەس دەزانێت کە کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵییە".

دیندار ئەوەی خستەڕوو کە بەپێچەوانەی داواکاری ئێمە گۆشەگیری تونتر کراوە و هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵنەگیراوە و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "ئێشکگریی دادپەروەری بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە دەستیپێکردووە. پێویستە گوێ لە دەنگی ئەو دایکە بەڕێزانەمان بگرێت کە چەندین ساڵە رۆڵەکانیان لە زینداندانن. دەبینین کە دەسەڵاتداری بێدەنگە و ئەو بابەتە پشتگوێ دەخات. بۆچی ئاشتییان ناوێت، بۆچی بەر بە شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە دەگرن، بۆچی دەرگای زیندانەکان ناکەنەوە؟ دۆخی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی کە وڵاتەکە تێی کەوتووە لە بەر چاوە".

دەبێت دەست بە دیدار بکرێت

دیندار باسی لەوەکردو کە ئەوان پشتیوانی لە دایکان دەکەن و بەم جۆرە بەردەوامبوو، "بەهەزاران ساڵە ئێمە لەم خاکەدا دەژین، ناسنامە و هەبوونمان قەبوڵ ناکەن، ئێمە دەمانەوێت بە شێوەیەکی یەکسان بژین. ئەگەر گۆشەگیری بشکێندرێت، دەتوانرێت بەر بە شەڕ بگیرێت. ئێمە دەڵێین پێویستە دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دەستپێبکات و ئارامی دەستەبەر بێت. لە دۆخی ئابوری بڕوانن، مرۆڤەکان چۆن بژێوی خۆیان دابین بکەن؟ لەماوەی ٤٠ ساڵدا ٦٠٠ ملیار دۆلار بۆ شەڕ تەرخان کراوە. ئەو زیندانیانەی لە زیندانەکاندا مانیان لە خواردن گرتووە و جەستەی خۆیان خستووەتە بەردەم مردن، داوای ئاشتی دەکەن. دەبێت هەموو پارتە سیاسیەکان بەم جۆرە بیر بکەنەوە. دەبێت تورکیا یاساکانی خۆی جێبەجێ بکات و گۆشەگیری بشکێنێت. ئێوە بە گوێرە چ یاسایەک بەر بە سەردانەکان دەگرن؟ تا گۆشەگیری نەشکێندرێت دۆخەکە خراپتر دەبێت. دەبێت ئەوانەی دەنگیان بە ئاکەپە داوە ئەم سیاسەتە چەپەڵە دووروویانە ببینن. ئێمە دەزانین کە ئاشتی لەسەر دەستی بەرێز ئۆجالان دێتە ئاراوە و لەبەر ئەوە دەبێت ئیمراڵی دابخرێت. دەبێت بەڕێز ئۆجالان روانین و ئەندێشەکانی بە ئازادی بخاتەڕوو".

هـ . ب