دژی سەردانەکەی ئەردۆگان، لە مەخمور ڕێپێوانێک ئەنجامدرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، دژی سەردانەکە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، دژی سەردانەکە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دژی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ خیانەت" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرزکرایەوە.
پاشان لە پارکی شەهید ئاریان جودی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی دیوانی مەجلیسی گەلی مەخمور عەلی بیلەی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، عەلی ڕایگەیاند ٣٠ ساڵە بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاوارەی ئەم کەمپە بوون، گوتی: "بە درێژایی ئەم مێژووە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوام بووە لە هێرشەکانی، لە ئەنجامدا دەیان پەنابەری کامپەکە شەهید بوون".
تیشکی خستەسەر هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گوتی: "ئامانجی ئەم هێرشانەش تۆخکردنەوەی سنوورەکانی میساقی میللیی و نەخشەی عوسمانییە، ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لەپێناو دژایەتییکردن و لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیی گەلی کورد هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ و بەدوای هاوپەیمانی نوێدا دەگەڕێت، سەردانەکانیشی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەوپێناوەدایە".