فه‌رمانده‌ی گیانباز و ڕه‌سه‌ن.. ئاسۆ دیره‌ن تێكۆشین
ئاسۆ دیره‌ن تێكۆشین، كه تا ساتی شه‌هیدبوونی شه‌ڕی كرد و ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی گرته ئه‌ستۆ، وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژاستار، به فیداكاری و گیانبازییه‌كه‌ی بووه نموونه بۆ هاوڕێیانی.
ئاسۆ دیره‌ن تێكۆشین، كه تا ساتی شه‌هیدبوونی شه‌ڕی كرد و ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی گرته ئه‌ستۆ، وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژاستار، به فیداكاری و گیانبازییه‌كه‌ی بووه نموونه بۆ هاوڕێیانی.
ئاسۆ دیره‌ن تێكۆشین (گوڵستان جانبه‌ی)، ساڵی ١٩٩٤ له ناوچه‌ی ته‌توانی سه‌ر به به‌دلیس له‌دایكبوو و له نێو ژینگه و بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز و دڵسۆزی به‌هاكانیان گه‌وره بوو. له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ڕاستی دوژمنی ناسی. به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وڵاتپارێز بوون، هه‌میشه ده‌بوونه ئامانجی هێرش و گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت، له منداڵی‌دا به به‌هاكانی نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌وره بوو. دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد، له نزیكه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ئازادی باشتر ناسی و كه‌وته ناو پرۆسه‌یه‌كی قووڵی به‌دواداچوون. به‌تایبه‌تیش فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و تێكۆشانی ئازادی ژن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بوو.
شه‌هیدبوونی ١٢ گه‌ریلای یه‌ژاستار به فه‌رمانده‌یی ئارژین گارزان، له ڕۆژی ٢٤ی ئاداری ٢٠١٢، له ناوچه‌ی خیزان، بۆ ئاسۆ دیره‌ن بووه دوایین سات و ئه‌و ساڵه له گارزان په‌یوه‌ندی به ڕیزهكای گه‌ریلاوه كرد.
ئاسۆ دیره‌ن تێكۆشین، په‌روه‌ره‌ی سه‌ره‌تایی له ئه‌یاله‌تی گارزان وه‌رگرت، به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری نێو چالاكییه‌كان بوو. به كه‌سایه‌تی ساكار و تێكۆشه‌ری له نێو هاوڕێكانیدا زۆر خۆشه‌یست بوو. له ساڵی ٢٠١٣ له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌دا، ڕووی له باشووری كوردستان كرد. به په‌روه‌رده‌ی گه‌ریلایی زوو پێشكه‌وت و له هه‌رێمی مه‌تینا چووه نێو تابوری گه‌ڕۆكه‌وه. ساڵی ٢٠١٤ كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ له‌ناوبردنی و كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد زیاتر بوو، ئاسۆ رووی له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ری دژوار له مه‌تینا كرد و له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ جێگه‌ی گرت.
ساڵی ٢٠١٥ بۆ ئه‌وه‌ی له دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی چالاك تێكۆشان بكات، چووه ڕۆژئاو و له زۆر چالاكیدا ڕۆڵێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی گێڕا. دواتر له‌سه‌ر داوای خۆی ڕووی له باكووری كوردستان كرد و په‌وه‌ندی به هێزه‌كانی تایبه‌ته‌وه كرد. ئاسۆ دیره‌ن وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ژاستار به فیداكاری و گیانبازی خۆی بووه نموونه‌یه‌ك بۆ هاوڕێكانی. له شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی تورك، له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی ئه‌ڤین ئاندۆك تا دوا هه‌ناسه به گیانبازی شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو.
ژ.ن