فه‌رمانده‌یی ئه‌یاله‌تی مێردین هۆشداری دا
فه‌رمانده‌یی ئه‌یاله‌تی مێردین هۆشداری دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی جوگرافیای كوردستان تاڵان ده‌كه‌ن و سیخوڕی ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ئه‌یاله‌تی مێردین هۆشداری دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی جوگرافیای كوردستان تاڵان ده‌كه‌ن و سیخوڕی ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ئه‌یاله‌تی مێردین ڕایگه‌یاند، "به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، له زۆر ناوچه‌ی مێردین، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی عومه‌ریان داره‌كان ده‌بڕێنه‌وه"، وتیشی: هێزه‌كانمان بۆیان ڕوونبووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی داره‌كان ده‌بڕنه‌وه، په‌یوه‌ندیان به هه‌واڵگری دوژمنه‌وه هه‌یه و دوژمن ئاراسته‌یان ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه سیخوڕیش ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ئه‌یاله‌تی مێردین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وانه كه خزمه‌ت به دوژمن ده‌كات و جواگرافیایی ناوچه‌كه تاڵان ده‌كات، كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه.
وتیشی: هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌ی مه‌به‌ستدار خزمه‌ت به دوژمن ده‌كه‌ن. هه‌م سیخوڕی و هه‌میش تاڵانكردنی سروشتی كوردستان تاوانه. نابێت كه‌س ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام بدات و خزمه‌ت به دوژمن بكات.
ژ.ن