فەرماندەی خۆڕاگری چیاکانی ئامەد: دیرەن وان

دیرەن وان ئەو کاتە بڕیاریدا ببێتە گەریلا، گەورەترین ئامانجی خۆی هێنایەدی و رووی کردە چیاکانی ئامەد. ١١ ساڵ وەک فەرماندەی یەژاستار لە چیا سەرکەش و سەختەکانی ئامەد تێکۆشا.

عالیە کیە لە ناو بنەماڵەیەک لە بەها رۆحی و کۆمۆناڵەکانی مێزۆپۆتامیادا لە دایکبوو. لە ئەلباکی وان بە کولتوری بەرخودان گەورەبوو. ئەلباک بە وڵاتپارێزی و بە دڵسۆزی بۆ پەکەکە دەناسرێت. لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی وڵاتپارێزن، عالییە کیە هەر لە منداڵییەوە پەکەکەی ناسی و بەردەوام ئاواتی بوو ببێتە گەریلا. لەبەر گوشاری دژواری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کیە ناچاربوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو ناوەندی وان کۆچ بکەن. ستەمی داگیرکەرانی لە نزیکەوە بینی.

کیە بە خوێندنەوەی کتیبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی پێش خست، زیاتر پەکەکەی ناسی و ساڵی ٢٠٠٣ هاتە ریزی گەریلاوە. کیە لەگەڵ ژیانی گەریلا یەکی گرت، لەناو هەموو هەلومەرجێکی دژواردا تێکۆشا، بە پەیوەندی بەهێزی هاوڕێیەتی، هاوڕێتەتی پیرۆزی پەکەکەی گەورەتر کرد. بە بەشداری سەمیمی و لە دڵەوە، رەنجدەر و بە جۆشەوە بەردەوام بۆ هاوڕێکانی بووە سەرچاوەی ژیان و لە شەڕ و ژیاندا بووە خاوەنی ئەزمونی گەورە.

دیرەن وان لە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژندا خۆی قوڵکردەوە، بووە فەرماندەی شارەزای یەژاستار و جەنگاوەرێکی بەهێزی پاژک. دیرەن وان هاوشێوەی ناوەکەی ژنێکی سەرهەڵدێر و خۆڕاگر بوو. گەورەترین پاڵنەری بۆ داواکاری گەریلایەتی لە ئامەد ئامانجی ئەو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بوو. دەیویست لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لە شورای ئامەد بێت و بەو ئامانجەوە هەڵسوکەوتی دەکرد. دیرەن کاتێک بڕیاریدا ببێتە گەریلا ئەو ئامانجەی خۆی دەستەبەر کرد و رووی کردە ئامەدی هەواری بەرخودان. ١١ ساڵ لە چیا سەرکەش و سەختەکانی ئامەد مایەوە.

١١ ساڵ لە چیاکانی ئامەد گەریلایەتی کرد. رۆح و جوانی فەرماندەی یەژاستار دیرەن وان لە ئامەد شاراوە بوو. کاتێک لە وێنەکانی دەڕوانرێت هێز، ورە و دڵسۆزی بەدی دەکرێت. لە چیاکانی ئامەد سەرهەڵدێربوو. چاوەکانی بەردەوام لەسەر جەستەی ئامەد بوو، پڕهیوابوو هەر هەنگاوێکی دەنا، دەیگوت، "من منداڵێکی وڵاتی کوردستانم". ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەیالەتی ئامەد لە شەڕ دژی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو.

هـ . ب