فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد هۆشداریی دایە ئەوە کەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە

فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد ڕایگەیاندووە، هەندێک کەسمان لە هەرێمەکە ناسیوەتەوە کە بەناوی ڕێکخستنەوە پارە لە گەلی وڵاتپارێز وەردەگرن و هۆشداریشی داوە:"متمانە بەو دزانە مەکەن، هەستیار بن و خاوەن هەڵوێست بن."

فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بەو کەسانەی بەناوی ڕێکخستنەوە هەوڵی دزینی پارەی گەڵی وڵاتپارێزی هەرێمی سەرحەدیان داوە هۆشداری داوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:"بۆ هێزەکانمان دەرکەوتووە کە کەسانێک ویستوویانە بەناوی ڕێکخستنەکەمانەوە پارەی گەلی وڵاتپارێزمان بدزن. یاشار کارادەنیز، هارون ئۆراڵ و خالید ئۆراڵی باوکی هەوڵی کۆکردنەوەی پارەیان لە گەلەکەمان داوە، لەسەر ناوی ڕێکخستنەکەمانەوە. بە تایبەتی زانیاریمان هەیە کە یاشار کارادەنیز پێشتر هەمان تاوانی ئەنجامداوە؛ تاوانی وەک دزینی بەهاکانی ڕێکخستن و گەلەکەمانی ئەنجامداوە.

داوا لە گەلی وڵاتپارێزی هەرێمی سەرحەد دەکەین کە باوەڕ بەو دزانە نەکەن، هەستیار بن و خاوەن هەڵوێست بن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕێکخستنەکەمان هیچ ئەرکێکی لەو شێوەیەی بەو کەسانە نەسپاردووە. ئێمە بە جددی هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی باسکراون، دەستدرێژی بۆ سەر بەهاکانی گەلەکەمان تاوانێکی گەورەیە و پێویستە دەستبەجێ دەست لەو کردەوانەیان هەڵبگرن."