فەرید شەنیاشار لە پارتی چەپی سەوز بوو بە ئەندام پەرلەمان

فەرید شەنیاشار، کە باوک و دوو برای لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ڕحای ئاکەپەوە کوژران، بوو بە ئەندام پەرلەمان.

فەرید شەنیاشار، کە تەنها ١٠ ڕۆژی مابوو بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکەی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ، باوک و دوو برای لەلایەن خزمان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ڕحای ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران. لە بریی سزادانی بکوژەکان برایەکی تریان سزای زیندانیی هەتاهەتایی قورسی بەسەردا سەپێنراوە.

 دایە ئەمینە شەنیاشار و فەریدی کوڕی نزیکەی دوو ساڵە لە بەردەم دادگای ڕحا بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و سزادانی پلاندانەران و بکوژانی ئەو کۆمەڵکوژییە لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان، بەڵام تا ئێستا مافیان نەدراوە و ئەو زوڵمەیان لەسەر بەردەوامە.

 فەرید شەنیاشار لەم هەڵبژاردنەی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ دا لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز لە ڕحا بۆ پەرلەمان پاڵێوراو و سەرکەوتنی بە دەستهێنا و ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ تێکۆشان لە پێناو دادپەروەریدا.

پارتی چەپی سەوز لە سەدا ٢٥.٣٢ی دەنگەکانی لە ڕحا بەدەستهێنا، چوار پاڵێوراوی لە ڕحا بوونە پەرلەمانتار. فەرید شەنیاشار لە لیستی پارتی چەپی سەوزدا لە ریزبەندی چوارەم دا بوو و لەلایەن گەلەوە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ژ.ت