فواد بێریتان: پێویستە هەمووان بەشداری هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بن

هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان، داوای بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرد و ڕایگەیاند:"خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداریکردنە لە خۆت."

هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان،  هەڵسەنگاندنی  بۆ ئاژانسی فورات کرد و وتی؛"سەرەڕای ئەوەی گەلی کورد چاوپۆشی و نکۆڵی لێدەکرێت، بەڵام لە مێژووی مرۆڤایەتیدا پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە، شۆڕشی چاخی بەردین کەگەورەترین شۆرشی مرۆڤبوون و کۆمەڵایەتیکردنە، لەم خاکەدا کرا، خوڵقێنەرانی باپیر و باپیرانی کوردن. ئەو خاکەی کە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لێیەوە دەستی پێکردووە، ژیانی نیشتەجێبوون تێیدا دەستی پێکرد و بنەڕەتیترین پێوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی تێدا بنیات نراوە، لەم خاکەدا بووە کە کوردان تێدا دەژین، جگە لەوەش کۆمەڵگەی چاخی بەردین کە کورد بەدەوڵەمەندییەوە دەستیان پێکرد، یەکەم کۆمەڵگەی ڕاستەقینەی مێژووە کە هێشتا لەناو نەچووە."

'کوردستان ناوەندی بنەڕەتی بەرخۆدانە'

فواد بێریتان ڕایگەیاند:"کوردستان بەرامبەر پلەبەندی، ناوەندی سەرەکی بەرخۆدان بووە کە لادانێکە لە ڕێگە و سیستمی دەوڵەتپەرەستی کە دواتر دامەزرا. تەسلیم نەبوو و سازشی لەسەر ئازادیی نەکرد. فواد بێریتان ڕایگەیاند مێژووی کورد مێژووی پێداگرییە لەسەر ژیانێکی ئازاد.

لە درێژەی قسەکانیدا فواد بێریتان وتی:"لەم نەریتە بەرخۆدانییەی گەلدا، ڕاستییەکی هەندێ لەکوردانیش دیارە کە هەوڵدەدەن لە هێزەکانی دەرەوە نزیک ببنەوە و نۆکەرایەتیان بکەن، سەرەڕای ئەوەی خۆیان دەسەڵاتدار نین، بەڵام لە پاشا خۆیان زیاتر بە پاشا دەزانن. ئەم بەناو ڕێبەرانە کە دووربینیان نییە، گەلی کورد بۆ بەرژەوەندی عەشیرەیی، بنەماڵەیی و شەخسی دەفرۆشن و پشت بە بەرنامەیەک نابەستن و بۆ هەندێ بەرژوەندی دەستبەرداری مافەکانیان دەبن، ئازارێکی زۆریان بە گەلی کورد گەیاندووە. بەڵام گەلی کورد لە مەسەلەی پێشەنگەکاندا زانایە و باش دەزانێت کێ نوێنەرایەتیان دەکات و کێ دەتوانێت نوێنەرایەتیان بکات، دیارە پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان ڕێبەرایەتیمان و گەلدا هەیە، گەل و ڕێبەرایەتی وەک گۆشت و نینۆک بەیەکەوە گرێدراون.

ئەگەر گەلەکەمان ڕێبەر ئاپۆی وەک ڕێبەری خۆی قبوڵ کردبێت، هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. سەرەتا گەلەکەمان دەزانێت کە ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی بۆ گەل و مرۆڤایەتی دەژی و سەرەڕای هەموو هێرشەکان، زۆر جاران بە قارەمانێتی ئەمەی نیشانداوە.

بەڵام پێشەنگ و ڕێبەری گەلەکەمان ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ زیندانی کراوە. ڕێبەرایەتیمان کەسێکی وایە کە دەیەوێت کۆمەڵگای خۆی دروست بکات. ڕێبەر ئاپۆ بەو تێگەیشتنەی کە ڕاستییە کۆمەڵایەتییەکان ئەو ڕاستییەن کە بنیات دەنرێن، وتی:" ژیان کۆمەڵایەتی بوونی نوێی ئێمەیە" ئەو دەیویست کۆمەڵگایەکی نوێ و ئازاد لەسەر بنەمای پارادایمی کۆمەڵگەی ئازاد، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی ژنان بنیات بنێت. ڕێبەر ئاپۆ لە بنەڕەتدا دەیەوێت کۆمەڵگا ئازاد بکات بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن هێزی پێویستی خۆی.

بەکورتی دەیەوێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئیرادە بە کۆمەڵگا بدات، دەیەوێت ڕێکخستنی دەوڵەتپارێزی و پاوانخوازی لاببات کە بۆ لاوازکردنی کۆمەڵگا  لەگەشەکردندان. باس لەوەش دەکات کە ئازادی و یەکسانی ڕاستەقینە تەنها بەم شێوەیە بەدەست دێت. ڕێبەرایەتیمان دەیەوێت مۆدێلێکی نوێی کۆمەڵگا و ژیان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ هەموو مرۆڤایەتی بە شێوازێکی جیاواز، بەڵام کاریگەر و بە تێکۆشان دژی سیستەم دابمەزرێنێت. گەلی کورد ئەرکی سەرشان و شایانی ئەوەیە لەم پرۆسەیەدا پێشەنگایەتی بکات و ئازاد بژیت.

خاوەندارێتی لە ڕێبەرایەتیمان خاوەندارێتیە لە خۆمان"

فواد بێریتان جەختی لە گرنگی خاوەنداریکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە و ڕایگەیاند: "خاوەنداریکردن لە ڕێبەرایەتیمان، جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی، پاڵپشتیکردنی، خاوەندارێتی کردنە لە خۆمان. تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەرایەتیمان تێکۆشانە بۆ ئازادی خۆمان".

جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا خوڵقاندوویەتی، هاوکات لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و بەگشتی هەموو مرۆڤایەتی ڕزگار دەکات.

پێویستە پەیوەندی نێوان قووڵایی بیرکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پێداگری لەسەر ژیانێکی ئازاد بە باشی ببینرێت. ڕاستییەکی ڕێبەراێەتیمانە کە دەڵێت 'ئەگەر ژیانێک هەبێت دەبێت ئازاد بێت، یان هەر نەبێت' و ئەمەی وەک بنەمای هەموو پێوەرێک پەسەندکردووە. کاتێک پرسەکە بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت، گرنگی ژیانی ڕەسەنایەتی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و جدیی دەبینرێت. چونکە ژیان بەبێ ڕاستی ناکرێت. ڕێبەر ئاپۆ لەم دواییانەدا وتی 'حەقیقەت عەشقە و عەشقیش ژیانی ئازادە' بۆیە ئەگەر پەیوەندیی لە نێوان بەدیهاتنی ڕاستی لە قووڵایی سیستەمی فیکریدا ببینین، ئەوا بە باشی تێدەگەین کە مانای چییە بەبێ ئەوەی پێداگری لەسەر ئەوە بکەین ژیانێکی ئازاد مانای چییە.

سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی لە هەموو لایەکەوە نیشانەی نادادپەروەرییە. ئەم سیستەمە وەهایە کە بارودۆخی مرۆڤ لەناو دەبات. ئەمە واتای گۆشەگیرییە؛ ئەگەر مرۆڤ لەبیری نەکردبێت کە بوونەوەرێکی زیندووی کۆمەڵایەتیە، ئەوکات دەبینێت کە گۆشەگیری گەورەترین هێرشە دژی دیالێکتیکی ژیان، بۆیە گەورەترین هێرش و دوژمنایەتییە دژی مرۆڤ. بۆیە لە کولتووری ڕۆژهەڵاتدا دەوترێت 'تەنها خودا تەنیایە'، بەڵام ئەشکەنجەدانی خوداوەندی لە مرۆڤدا دەتوانرێت بە هێزی بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەم تەنیاییەدا بەدەست بهێنرێت. ڕاستترین ڕێبازی ژیان قووڵ بوونە لەسەر ژیان بەهێز و هەستەوە. ئەمە ئەو پێگەیەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی نیشانی دەدات. ئەگەر سیستەم نەتکوژێت، دەتوانیت هەموو کارەکانی دژی مرۆڤایەتی بکەیتە بیانوو بۆ بەهێزبوون. بۆ ئەمەش پێویستە هێزی  خۆت بە مانا قووڵتر بکەیتەوە. مرۆڤ تەنها دەتوانێت لە هەڵدێر پەڕ و باڵ بکاتەوە، ئەمە سەرەتاییترین پێوەرە بۆ ئەوانەی تێدەگەن. لێرەدا مەبەستمان هەڵدێری سیستەمی ئیمرالییە نییە؛ تێگەیشتن لە پارادایمێکە کە لە ڕوانگەی خۆیدا کەموکوڕی هەیە. سیستەمی ئیمرالی تەنها کەمێک زەحمەتی ئەم هەڵدێرەیە.

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت:" گەلەکەت هیوای بە ئێوەیە و چاوەڕێی ئێوەن کە بەرەو ئازادییان ببەن. بەڵام هێشتا بە ڕادەی پێویست خۆتت نەناسیوە. لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا چۆن دەتوانن گەلەکەتان ئازاد بکەن؟ لە سەردەمێکی وەهادا ڕێبەر ئاپۆ بە کارەکتەری موعجیزەیی خۆی بەردەوامی داوە و بە هێزی فیکریی پەڕ و باڵ، خۆی سەرلەنوێ و بەشێوەیەکی زۆر بەهێزەوە پەرەی بە تواناکانیدا. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگیانەی لە پێشماندان، ڕەوتی بەرەو هۆشیاری ئازادی بەردەوامە."

'پێویستە هەموو کەسێک بەشداری هەڵمەتەکە بێت'

فواد بێریتان هاوسەرۆکی کۆدار داوای بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرد و وتی :"هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' بۆیە ژنان و گەنجان و گەلەکەەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها گەلانی ئێرانیش لە هەموو شوێنێک زیاتر بەشداری ئەم هەڵمەتە بکەن، پێویستە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بگەیەننە هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەیی و بیگوازنەوە بۆ سەردەمێکی نوێ، لەسەر ئەم بنەمایە، پێویستە هەمووان بەشداری ئەم هەڵمەتە بن و بە ‌هێزەوە خاوەندارێتی لە هەڵمەتەکە بکەن."