گه‌نجانی هه‌ده‌په‌یی پشتیوانیان بۆ چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ده‌ربڕی

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په‌ به‌شدارییان له‌ چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كرد و رایانگه‌یاند، "بكوژ دیارن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانپارێزن دیارن. با ئیتر دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت".

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ له‌ ناوچه‌ی پرسوسی رحا له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨دا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌ لایه‌ن كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه‌ كوژران، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، به‌رده‌وامن له‌ ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری. ئیشكگرییه‌كه‌ له‌ ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ رۆژی ٥٣٦هه‌میندایه‌. دایك و كوڕ له‌ كاتژمێره‌كانی سه‌رله‌به‌یانیدا چوونه‌ به‌رده‌م دادگای رحا. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ رحا به‌شدارییان له‌ چالاكی بنه‌ماڵه‌ده‌دا كرد.

'بكوژیان دیارن و ئه‌وانه‌شی كه‌ ده‌یانپارێزن دیارن'

یه‌ك له‌ گه‌نجانی هه‌ده‌په‌یی به‌ ناوی سه‌نه‌م ئه‌ریش سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر تێكۆشانی ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار و به‌م جۆره‌ دوا: "دایكه‌ ئه‌مینه‌ سه‌رباری هه‌موو گوشار، توندوتیژی، ده‌ستگیركردن و ترساندنه‌كانیش لێره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ تێكۆشان. وه‌ك گه‌نجانی هه‌ده‌په‌یی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دایكه‌ ئه‌مینه‌داین. ئێمه‌ راستیه‌كه‌ ده‌زانین. تێكۆشانی دایكه‌ ئه‌مینه‌ تێكۆشانی ئێمه‌یه‌. ئێمه‌ ئه‌مڕۆ بۆ گه‌وره‌كردنی تێكۆشانی دایكه‌ ئه‌مینه‌ هاتووینه‌ته‌ ئێره‌. بكوژ دیارن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانپارێزن دیارن. ئێمه‌ و هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن. ئێمه‌ داواده‌كه‌یت تاوانباران سزابدرێن. با ئیتر دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت. تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ دایكه‌ ئه‌مینه‌ لێره‌ ده‌بین".

بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌: "له‌ به‌رامبه‌ر یاسای باڵاده‌سته‌كان، داواكردنی راستی مافێكی ره‌وا و دیموكراتیكه‌. دڵی دایك له‌ هیچ شتێك ناچێت، تا دادپه‌روه‌ری پێكدێت ماڵی ئێمه‌ لێره‌ له‌ به‌رده‌م كۆشكدایه‌".

هـ . ب