گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه: به ڕۆحی زیلانهكان سه‌رده‌كه‌وین
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕایانگه‌یاند، چالاكییه‌كه‌ی زیلان بۆ ده‌وڵه‌تی توركی بكوژ وه‌ڵامێكی گه‌وره بوو، جهختیشدهكهنهوه، "به‌ڕۆحی زیلانهكان سه‌رده‌كه‌وین".
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ڕایانگه‌یاند، چالاكییه‌كه‌ی زیلان بۆ ده‌وڵه‌تی توركی بكوژ وه‌ڵامێكی گه‌وره بوو، جهختیشدهكهنهوه، "به‌ڕۆحی زیلانهكان سه‌رده‌كه‌وین".
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه به بۆنه‌ی ٢٧ه‌مین ساڵی شه‌هیدبوونی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان)، كه ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٩٦ له دژی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكی گیانبازی ئه‌نجامدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسه‌یان كرد.
فرات گه‌زگۆر: له ٢٧ه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ زیلان دا، یادی شه‌هیدانی مانگی ئایار و حوزه‌یران هه‌ڤاڵ سه‌ما و فه‌رمانده مه‌زنه‌كه‌مان له‌یلا سورخوێن ده‌كه‌مه‌وه و به‌ژنی خوم له‌به‌رامبه‌ریان داده‌نوێنم. ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستی به پیلانگێڕی دژی ڕێبه‌رایه‌تی كرد، هه‌ڤاڵ زیلان بوو. هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو هاتبووه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌باشی له ڕێبه‌رایه‌تی تێگه‌یشتبوو هه‌ڤاڵ زیلان بوو. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ زیلان چالاكییه گیانبازییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا ڕێبه‌رایه‌تی وتی: "زیلان فه‌رمانده‌ی منه".ئێستا به هه‌زاران هه‌ڤاڵ كه دێنه ڕیزه‌كانی گه‌ریلا ناوی خۆیان ده‌كه‌ن به زیلان و بێریتان. هه‌ڤاڵ زیلان بۆ ئێمه بووه‌ته بنه‌ما. هه‌موومان قه‌رزاری هاوڕێ زیلانین. له سایه‌یی ڕێبه‌رایه‌تی و هه‌ڤاڵ زیلان گه‌یشتووینه‌ته ئه‌مڕۆ. وه‌ك شوێنكه‌وتووی هه‌ڤاڵ زیلان، به‌ڵێن ده‌ده‌م، كه خه‌ون و ئامانجه‌كانی شه‌هیدان به‌دی بهێنم.
"هه‌ڤاڵ زیلان به چالاكییه‌كه‌ی بوو به نه‌مر"
مه‌روان بۆتان: له‌كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ زیلان سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕش یاد ده‌كه‌مه‌وه. مانگی حوزه‌یران واتایه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه. چونكه له‌و مانگه‌دا، له دژی جینۆساید و ئه‌و سیاسه‌ته قێزه‌ونانه‌ی، كه له‌سه‌ر كوردستان جێبه‌جێ ده‌كران، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه و ژێرده‌سته‌كردنی ژن، هه‌ڤاڵ زیلان چالاكییه‌كی مێژوویی ئه‌نجامدا. ئه‌و چالاكییهیی هه‌ڤاڵ زیلان ئه‌نجامی دا هه‌م له دژی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی و هه‌میش له دژی ئه‌و هێرشه‌ی بوو، كه بۆ سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرا. ئه‌و چالاكییه بۆ ئێمه‌ش بوو به هیوایه‌ك كه په‌ره به تێكۆشانمان بده‌ین و بیگهیهنیینه سه‌ركه‌وتن. له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڤاڵ زیلان به فكر و هزره گه‌وره‌كه‌ی، خۆی گه‌یانده كاروانی نه‌مران. ئه‌و چالاكییه بۆ دوژمن بووه وه‌ڵامێك، كه كه‌س ناتوانێت ژنانی ئازاد ناچار به خۆبهدهستهوەدان بكات. هه‌ڤاڵ زیلان گیانی فیداكاری به‌رجسته كرد. ئه‌و ڕۆحه له‌مڕۆدا بووه‌ته نموونه‌یه‌ك، كه كه‌س ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستێت. هه‌رچه‌نده دوژمن ته‌كنیكی به‌هێزی هه‌بێت، ئێمه به ڕۆحی زیلانهكان سه‌رده‌كه‌وین.
ژ.ن