گەل سەردانی پرسەی گەریلای یەژا ستار ژیان وەڵاتیان کرد

لە شاری ئامەد بۆ گەریلای یەژا ستار ژیان وەلات (ژیان شاهین) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، پرسە بەڕێوەچوو و گەل سەردانی پرسەکەیان کرد.

ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم گەریلای یەژا ستار بەناوی، ژیان وەڵات (ژیان شاهین) لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو.

بنەماڵەی شەهید ژیان ڕێوڕەسمی پرسەکەیان لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد دانا.

بە پێشەنگایەتی مەبیا-دەر، زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی پرسەی شەهید ژیان وەڵاتیان کرد و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد.