ئەمڕۆ لەناو بازاری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان، گربوونەوەیەکیان ڕێکخست.
محەمەد عەبدوڵلا ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپارێز راگەیەندراوێکی خوێندەوە و وتی، " ڕێگە بەخانەوادە و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد نادرێت سەردانی بکەن، زیاتر لە ٢١ مانگە هیچ هەواڵێک لەبارەی ژیان و تەندروستی رێبەری گەلى کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی نییە و نازانرێت چی لە ئیمڕاڵی دەگوزەرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو، "ئەوەی لە ئیمڕاڵی ڕوودەدات دەرئەنجامی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیە کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستهاتووە و لە چیاکانی کوردستان بەرخودانییەکی بێوێنەی گەریلاکان بەدی دەکرێت.
هەرکاتێک گەلی کورد دەگات دەستکەوتی زیاتر و پرسی کورد دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەکرێت، بۆ ئەوەی دەنگی نەگات بە وڵاتپارێز و ئازادیخوازان.
لە بەشیکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، "داوا لە تەواوی گەنجانی باشوری کوردستان دەکەین بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەم گۆشەگیریە و هەڵوێست بنوێنن و بڕژێنە نێو شەقامەكان تا گۆشەگیری تێكدەشكێنرێت و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەدی دێت.
ف.ق