گەنجانی مەخمور رێگەیان لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی عێراق گرتووە

گەنجانی مەخمور رێگەنادەن ئۆتۆمبێلە زریپۆش و سەربازییەکانی عێراق بچنە ناو کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مەخمور.

لەلایەکەوە سوپای عێراق هەوڵ دەدات بچێتە ناو کەمپی پەنابەرانی مەخمور و لەلایەکی دیکەشەوە بەرخودانی خەڵکی مەخمور و گەنجان بەردەوامە.

لەو دیمەنانەی بە دەستمان گەیشتووە دەبیندرێت کە سوپای عێراق هەوڵ دەدات بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بچنە ناو کەمپی مەخمور، گەنجانیش رێگەیان لێگرتوون و ناهێڵن بچنە ناو کەمپەکەوە.

بەرخودانی گەنجان لە ناوچەکە بەردەوامە.

هـ . ب