گەریلا بە ڕۆحی بێریتان سەردەکەوێ

گەریلاکانی یەژاستار بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی گەریلا بێریتان هێڤی (گۆلناز کارتاش) قسەیان کرد و رایانگەیاند کە گەریلا بە ڕۆحی بێریتان سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

بێریتان هێڤی (گوڵناز کارتاش) لە ساڵی 1992 لە بەرامبەر پەدەکە و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییەکی ئەفسانەیی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە لە چوار پارچەی کوردستاندا دەنگی دایەوە، وەک هەڵوێستی ژنێکی کورد بەرامبەر بە تەسلیم بوون و خیانەت جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت.

'هەڤال بێریتان هێلی خیانەتی تێکشکاند'

گەریلا زەلال مێردین دەست نیشانی کرد کە بێریتان هێڤی هێمای ئازادییە و وتی، “ چالاکی هەڤال بێریتان لە زۆر شوێن دەنگی دایەوە و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەلەکەمان دروست کرد. ئێستا ناوی هەڤال بێریتان لەناو گەلدا ئەفسانەییە. چالاکی هەڤال بێریتان تەنیا بەم شتە سنووردار نەبوو، بەهەمان شێوە بوو بە دەنگێک دژی خیانەت. ئەوانەی کە لەسەر هێلی خیانەت بوون، چالاکی هەڤال بێریتان کاریگەری لەسەریان دروست کرد و وازیان لە چەکەکانیان هێنا. هەڤال بێریتان هێڵی خیانەتی تێکشکاند و لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی کوردستاندا کردەوە.

'پەدەکە بە هاوکاری کردنی داگیرکەران ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلادا هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت'

زەلال مێردین دەستنیشانی کرد کە ئەمڕۆ بە هەزاران گەریلا بە ڕۆحی بێریتان هێڤی لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن و وتی: 'ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخۆدان دەکەین، کە ئەو دەولەتە پێداگرە لەسەر داگیرکردنی خاکی کوردستان، ئێمە ئەو خاکە بۆ داگیرکەران بەجێ ناهێڵین'. ئەوانەی کە لەسەر هێڵی خیانەتی پەدەکە هەنگاو دەنێن، دەبێ بزانن کە ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر درێژە بە چالاکیکانمان دەدەین. با دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمە بزانێت، بە هاوکارییەکانی لەگەل پەدەکە لەبەرامبەر گەریلادا ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بخات. لەبەر ئەوەی فیداییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنیان داوە بە دۆزی ئازادی.

'لە ئازایەتی و فیداکاریدا هیچ سنوورێکی نەبوو'

گەریلای یەژاستار بێریتان سەرهەد سەبارەت بە چالاکی شەهید بێریتان بەم شێوەیە قسەی کرد: چالاکی هەڤال بێریتان لە هەموو شوێنێک دەنگی دایەوە. لەبەرئەوەی چالاکی هەڤال بێریتان نەک تەنیا لە ئازایەتی و فیداکاریدا هیچ سنوورێکی نەناسی بەلکو ڕۆڵێکی گەورەیشی لە رێگای ئازادی ژندا هەبوو. هەڤال بێریتان هەرچەندە لەناو رێکخستن دا تازە بوو بەلام زۆر بە خێرایی پێش کەوت. ناسینی هەڤال بێریتان، ناسینی ڕاستی ژنە. هۆکاری بەشداربوونی منیش ئەوە بوو. بە سەرسامییەکی زۆرەوە سەیری فیلمەکەی هەڤال بێریتانم کرد و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروست کرد. ئێمە لە کۆمەڵگادا هەڤال بێریتانمان وەک پێشەنگ دەبینی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە من بەشداری ناو ڕیزەکانی ئازادی ببم.

بێریتان سەرهەد وتی: 'لەڕاستیدا ئەوەی هەڤال بێریتانی کردە بێریتان، ڕێبەر ئاپۆ و هێلی تەڤگەری ئازادی بوو، و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: 'تێکۆشانی ژنان لە کەسایەتیی هەڤال بێریتاندا گەیشتووەتە لوتکە. ئێمەش وەک شوین کەوتوانی تاکۆتایی بەرخۆدانمان بەرزدەکەینەوە بۆ بەرزترین ئاست".

'بۆ تێکۆشانی ژنان بوو بو سەرچاوەی ئیلهام'

دیجلە عەفرین ڕایگەیاند، تێکۆشانی بێریتان هێڤی ئەمڕۆ گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و وتی: ''لە سایەی هەڤال بێریتان، سوپا و ئیرادەی ژنان سەریان هەڵداوە. نەک هەر کاریگەری لەسەر تێکۆشانی ژنان لەناو پەکەکە دا دروستکرد، بەڵکو بوو بە ئیلهامیک بۆ ژنانی ستەملێکراو لەناو کۆمەلگادا. هەڤال بێریتان گەورەترین ڕۆڵی بینی لە تێکۆشانی ژناندا. هەڵوێستی خۆی نیشاندا و لە دژی خیانەت بوو بە سمبوولی بەرخۆدان. هەڤال بێریتان نموونەیەکی ئاشکرایە بۆ بەرخۆدانی ژنانی ئازاد. لەبەرئەوەی بەرخۆدێرێکی دلسۆزی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەی بوو.

  'هەڤال بێریتان بناغەی بەرخۆدانی ئێمەیە'

بناغەی بەرخۆدانمان هەڤال بێریتانە. ئێمە لەو باوەرە داین ئەو سوپایەی کە هەڤال بێریتان بۆ ژنانی دروست کرد بەهێزتری دەکەین. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە هەمووان هەڤال بێریتان بناسن و ئیرادەی ئەو بۆ خۆیان بکەن بە نموونە، هەروەها هەمووان هەڵوێستیان هەبێت لە بەرامبەر هێڵی خیانەت. ئەوە بۆ ئێمە روونە: بە ڕۆحی هەڤال بێریتان، لەدژی خیانەت و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ بۆشاییەک ناکەوێتە ناو تێکۆشانمان.