گەریلا لە ماوەی چوار مانگدا ١٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەری خستووەتە خوارەوە

لە سەرەتای هێرشە داگیرکارییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی نیسانەوە، بەلایەنیکەمەوە لە ناوچەکانی گەریلا ١٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانەوە خراونەتە خوارەوە.

گەریلاکانی هەپەگە ڕایانگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە ٣ هەلیکۆپتەریان خستووەتە خوارەوە.

دوایین زانیاری لەو بارەیەوە ئەوە بوو، هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی لە مەیدانی بەرگری و بەرخودانی ئامێدی لە شەوی ٤ی ئەیلولدا خرایە خوارەوە. هەروەها ٢ هەلیکۆپتەرێکی تریش لە ٢ و ٣ی ئەیلولدا خراونەتە خوارەوە.

لە مانگی نیسانەوە و لە کاتی هێرشە نوێکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە ١٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراونەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ئەشکەوتی برینداران لە زاپ ٢ هەلیکۆپتەر، لە شاخی شەهید فەداکار ٢ هەلیکۆپتەر، لە شاخی ئامێدی ٢ هەلیکۆپتەر، لە شاخی شەهید شاهین ١ هەلیکۆپتەر، لە شاخی هەکاری ١ هەلیکۆپتەر، لە شاخی ئێف ئێم ١ هەلیکۆپتەر و لە شاخی جودیش ١ هەلیکۆپتەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراونەتە خوارەوە.

ژ.ت