گەریلا شاهۆ: ئێمە سەردەکەوین
گەریلای هەرەکە لەدژی هێرشی قڕکەر و تالانکەر لە کوردستان بانگەوازی بۆ هەموو گەنجان کرد کە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن.
گەریلای هەرەکە لەدژی هێرشی قڕکەر و تالانکەر لە کوردستان بانگەوازی بۆ هەموو گەنجان کرد کە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن.
کەمال شاهۆ گەریلای یەکینەکانی رزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەورامان لەدایک بوو و هەر لەوێ بەشداری ریزەکانی گەریلادا کردووە، لەبارەی هێرشی داگیرکەری سەر کوردستان و گەلی کورد قسەی کرد.
گەریلا کەمال شاهۆ هێرش و داگیرکەری سەر خاکی کوردستان وەک سیاسەتی لەناوبردنی گەلی کورد پێناسە کرد و گۆت:" ئێمە لە قۆناغێکداین کە لە هەموو لایەکەوە دوژمنی داگیرکەر و قڕکەری هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان. بەم هێرشانە دەیەوێت ئیرادەی کوردی ئازاد بشکێنێت. ئەم هێرشە قڕکەر و داگیرکەریە بە هاوکاری هەندێک نۆکەری کورد ئەنجام دەدات. ئێمە دەبینین لە هەموو پارچەکانی کوردستان هێرشی سەر گەلەکەمان زیاتر دەبێت. ئەمەش ئاشکرایە کە چ لە باشور، باکور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات، ئەگەر کوردێکی نۆکەر نەبی، نابیتە ئامانجی دوژمنان. هێزە داگیرکەرەکان بە تەنها هێرشی سەربازی ئەنجام نادەن، بەڵکو لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتیشەوە هێرش دەکەن. لە زۆر دەڤەری کوردستان بینیمان کە کاتێک داگیری دەکەن، دیمۆگرافیا دەگۆڕن."
شاهۆ باسی ئەوەشی کرد کە وەک گەریلایەکی ئازادی، تا هێز لە جەستەیدا بێت، بە رۆحێکی فیدایی و بە تێگەیشتنی ئاپۆیی دەجووڵێتەوە و بۆ ئەوەی خاک و وڵاتەکەی ئازاد بکات لە دەستی داگیرکەران، بەردەوامی بە جەنگ و شەڕی خۆی دەدات.
گەریلا کەمال شاهۆ بانگەوازی لە گەنجانی کورد کرد کە لەم قۆناغەدا شان بە شان گەریلا تێبکۆشن.
گەریلا کەمال شاهۆ وتی، " گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان لەبەرانبەر هێرشەکان تێدەکۆشێت، ڕادەپەرێت و وڵام دەداتەوە. بەهۆی ئەوەی گەلێکی خاوەن ئیرادەیە، خاوەن هزر و فەلسەفەیە. ئەوەش لە سایەی رێبەر ئاپۆیە کە گەلی کورد بووەتە خاوەن هزر و فەلسەفە. بۆیەش داوا لە گەنجان دەکەم خاوەنداری لە شەرەف و خاکی خۆیان بکەن و ببنە خاوەن ژیانێکی ئازاد و شکۆدار. ئەمەش بەوە دەکرێت کە روو لە چیاکانی کوردستان بکەن و بەشداری ریزەکانی گەریلادا بکەن. بۆ ئەوەی بتوانن وڵامی قۆناغەکە بدەنەوە و دوژمن تێکبشکێنن و سەرکەوتنی وڵاتەکەیان مسۆگەر بکەن. ئێمەی گەریلا بڕوامان بەخۆمان هەیە کە بە تەئکیدی سەردەکەوین. ئێمە سەردەکەوین و دوژمن تێکدەشکێت."
گەریلا شاهۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گۆرانیەکی بە زمانی دایکی خۆی پێشکەش بە گەلی کورد، بە تایبەت گەلی هەورامان کرد.
ف.ق