لە ساڵی ٢٠١٦ حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە یاسای باری نائاسایی لە کوردستان بەڕێوەدەبات، دەستی بەسەر شارەوانییەکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانی دەبەپەدا گرت، هەروەها ساڵی ٢٠١٩ شارەوانییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ڕێگەی قەیومەکانەوە زەوت کرد. گوڵستان کلیچ کۆچییگیت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی قەرس، باسی لە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان کرد.
گوڵستان کلیچ، وتی:"دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان، قەیومەکان دەستبەجێ هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانی ژنان، گەنجان، زمان و کولتوور و وتی، هێرشەکان بۆ سەر ئەو دامەزراوەکان دەریخست کە تەنها مەبەستی قەیومەکان ئابووری و سیاسی نییە، بەڵکو هێرشی کولتووری و کۆمەڵایەتییە. بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێوەبەرییە ناوخۆییەکان، ئەوەمان بەبنەما گرت کە بە زمانی دایکی خزمەتی شارەوانییەکان بکەین، سەبارەت بە ژنان، گەنجان، منداڵان و کەمئەندامان کار بکەین. لەهەمان کاتدا لە گەڵ دامەزراوە هونەری و پەروەردەییەکاندا کار و چالاکییە خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی کۆمەڵگا دەکرا، پاشان لەلایان قەیومەوە هێرش کرایە سەر دامەزراوەکان و هەمووی ڕاگیرا.
هەروەها هەوڵی گۆڕینی سەنتەری ژنانی مەیەی شارەوانی فارقین درا بۆ 'ناوەندی پشتیوانی بنەماڵە'. هەڵوەشاندنەوەی فەرمانگەکانی سیاسەتی ژنان و دەرکردن و ڕادەستکردنی ناوەندەکانی ژیانی ژنان بە ڕێکخراوەکانی سەر بە حکومەت وەک کادەم و دەستگیرکردنی سەرۆکی بەشی سیاسەتی ژنان بەشێک بوون لە هێرشەکانی قەیوم. لەگەڵ سڕینەوەی خەباتی ژنان لە ماڵپەڕی شارەوانیەکان نیشاندەری زۆر شتە. قەیوم بەو عەقڵییەتەوە دەیویست ژنان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە دوور بخرێنەوە. بۆیە کاتێک دەستیان بەسەر شارەوانییەکاندا گرت، لە هەموو شوێنێک هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانی ژنانی شارەوانییەکانمان. ئەمەش بۆ لاوازکردنی دەستکەوتەکانی تێکۆشان بۆ یەکسانی مافی مرۆڤ و ئازادی ژنان کرا، بەڵام نەیانتوانی تێکۆشانی ژنان ڕابگرن."
'ژنان لە بەرامبەر توندوتێژی بێ پاراستن مانەوە'
گوڵستان کلیچ کۆچییگیت ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی قەیومەکان دەستیان بەسەر شارەوانییەکاندا گرت، ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی بێ بەرگری مانەوە و وتی:"ئەو دامەزراوانەی کە پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ئەکادیمی، ئابووری، یاسایی و دەروونی ژنان بوو ولە لایەن ئەوانەوە بەهێزکرابوون، داخران. ژنان لە بەرامبەر توندوتیژیی پیاوان و هەڕەشەی دەوڵەتیدا بەتەنها مانەوە، هەموویان لە کاروبارەگشتییەکان دورخرانەوە و ئەرکی 'ماقوڵ' بەسەریاندا سەپێنرا، ئامانجی هێرشکردنەکە لەناوبردنی تێکۆشانی ئێمەیە بۆ ئازادیی ژنان و بە تایبەتی داخستنی ناوەندەکانی پشتیوانی ژنان، پەناگەی ژنان، کەمپەکانی خوێندکاران، واتە لەناوبردنی دەرفەت و بوارەکانی پشتیوانی لە تێکۆشانی ژنان دژی توندوتیژی، بوو."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "وەرن یەکبگرین، ئێمەی ژنان دەڵێین 'کۆڵ نادەین، ئێمە لە هەموو شوێنێکین'.بۆیە لەم کاتەدا کە هەڕەشەکانی دەوڵەت لە تورکیا زیادی کردووە، لە هەموو شوێنێکدا، هەموو جیهان لەگەڵ ئێمە 'ژن، ژیان، ئازادی'دەڵێنەوە، واتە هەموو چالاکوانانی مافی ژنان، فێمینیستەکان، و چالاکانی مافی مرۆڤ لە دەوری دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لەم سەردەمەدا، دژی سیاسەتەکانی دژایەتی ژنان یەکدەگرن."
تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی، کە هەم بە ناسنامەی کوردایەتیمان و هەم بە ناسنامەی ژن بوونی خۆمان ئەنجامی دەدەین، ئێمەی کردۆتە هەوێنی بنەڕەتی تێکۆشان بۆ ماف و ئازادی لەسەر ئاستی جیهان. بەکورتی تێکۆشانمان لە هەرێمەکەدا کە گوشار و توندوتیژی لێ دەکرێت، بەهێزتر دەبێت. دەوڵەت باش لەوە ئاگادارە، بۆیە لەم باوەڕ و بەرخۆدانە دەترسێت. پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە باری نائاسایی و گونجاندنی بەڕێوەبەری تورکیا بەپێی دەستوور بەهەموو شێوەیەک، هەوڵدان بکرێت. هەڵبژاردنە هەرێمیەکان بە عەقڵییەتی قەیومەکانەوە نەکرێت.
"پێویستە میکانیزمی یاسایی کاریگەر دابنرێت بۆ گەڕاندنەوەی مافی ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخرانەوە."