هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگاڵ مەروان بەدەل (دژوار فەقیر) لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشێکی زاڵمانەدا شەهید بوو. دوای شەهیدبوونی دەرکەوت کە دژوار فەقیر بە پلانێکی تایبەتی میت و بە هاوکاری پاراستنی پەدەکە و خائینی ناوخۆ شەهید بووە. سیخوڕەکان بە ناوەکانی سید جاسم و سەلاح بەرجەس دانیان بەوەدا ناوە کە بە ڕێنمایی پەدەکە تەقەمەنییان لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی هەڤاڵ داناوە و لە کاتێکدا لەگەڵ منداڵەکانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون تەقاندوویانەتەوە. لە ٢مین ساڵیادی شەهیدبوونی دژوار فەقیر، ئەندامی کوردیناسیۆنی تاژێ، ڕهام حجۆ باسی کەسایەتی، تایبەتمەندی و کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی کرد.
ڕهام حجۆ، ئەندامی کوردیناسیۆنی تاژێ، کە ساڵانێکە تێکۆشان بۆ شەنگاڵێکی سەربەخۆ و ئازاد دەکات، ڕایگەیاند کە دژوار فەقیر لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا بە قارەمانێتی و گرێدراوبوونی بە کۆمەڵگا، کولتوور و ئایینەکەیەوە ناسرابوو و وەها باسی ناسینی خۆیانی کرد:"من هەڤاڵ دژوارم لە ساڵی ٢٠١٥ ناسی ساڵی ٢٠١٧ کە مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگاڵ کۆنگرەی خۆی بەست، ئەنجومەن و دەستەی بەڕێوەبەری دامەزرا، هەڤاڵ دژوار وەک نوێنەری یەبەشە بەشداری کارەکانی مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری بوو. لەوێ یەکترمان بینی. هەڤاڵ دژوار لەناو گەلدا ڕێزی تایبەتی هەبوو. وەک بەڕێوەبەری کۆمەڵگا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبوو."
'شاگردی دایکە خۆڕاگرەکەی بوو'
ڕهام حجۆ ڕایگەیاند کە بە ساڵان وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ لە یەبەشە ئەرکەکانی بەڕێوەدەبرد، بەڵام لە هەمان کاتدا لە ڕووی کولتووری، ئایینی، بیرکردنەوە، ڕێکخستن و سیاسەتەوە خۆی پێش خستبوو. ڕهام حجۆ سەرنجی بۆ تایبەتمەندییەکانی دژوار فەقیر ڕاکێشا و وتی:"تایبەتمەندییەکی هەبوو کە لەبەر دەستی دایکیدا گەورە ببوو، شاگردی دایکە خۆڕاگرەکەی بوو. هەستی بە نزیکایەتییەکی زۆر دەکرد لەگەڵ ژنان. هەڤاڵ دژوار یەکێکە لەو هەڤاڵە گەنجانەی کە پێشتر لە کاری ڕێکخستنیدا هاوکاری هەڤاڵە ژنەکانی دەکرد. سەرکەوتنی ژن و دایکی وەک سەرکەوتنی خۆی دەبینی. هەمیشە شانازی بە پێشکەوتنی ژنانی شەنگاڵەوە دەکرد."
'هەموو کەسێک خۆشی دەویست و چاوییان لێدەکرد'
لە درێژەی قسەکانیدا، ڕهام حجۆ زانیاری لەسەر ئەوەدا کە دژوار فەقیر بە کەسایەتی بنەماڵەکەی، بە کەسایەتی کۆمەڵایەتی بوونی پێناسەی دەکات و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:"هەڤاڵ دژوار وەکوو شاخێک لە پشتی ڕێکخسنەوە بوو. باوەڕی بە دۆزی خۆی، گەلەکەی، کولتوورەکەی هەبوو. ئازایەتییەکەی لەوانەوە سەرچاوەی دەگرت. هەموو تێکۆشانی بۆ کۆمەڵگا بوو. هەڤاڵ دژوار لە نێو هۆزەکان و لە مەجلیسدا ڕێزدار بوو. هەر لە سەرۆک عەشیرەتەکانەوە تا گەنجان و مامۆستایان جێگای متمانە و هیوای هەمووان بوو. کەسایەتیەکی بێ هیوا و بێ چارە نەبوو بەڵکوو لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا ڕەوڵێکی کارای هەبوو، لەلایەن هەموو کۆمەڵگاوە خۆشەویست بوو، بەڵام بەتایبەتی ژنانی ئێزدی هێزیان لە هەڵوێستەکانی وەردەگرت، وەک هەڤاڵانی ژن لە هەندێک شوێندا کێشەمان هەبوو، کێشەکەمان لەگەڵدا هاوبەش دەکرد. لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەت و حکومەتی عێراقدا، هەڤاڵ دژوار وەک پردێک بوو.
"خەون و ئاواتی ئەو قەوارەی خۆبەڕێوەبەر بۆ شەنگاڵ بوو"
ڕهام حجۆ، دژوار فەقیری بە "قارەمان و عەگیدی سەردەم" و ڕاستی شەڕ و تێکۆشانی بەم شێوەیە پێناسە کرد:"ئەزموون و هەوڵەکانی هەڤاڵ دژوار تۆوی خۆیان چاند و ئەنجامی لێکەوتەوە، هەڤاڵ دژوار وتی:'پرسەکەمان گەورەیە، دەستبەرداری ئەم پرسە نابین' خەونی ئەوە بوو کە پێکهاتەی ئێزدی خاوەنی ستاتۆی خۆی بێت، یەکێتی دروست ببێت. دەیگوت سەربەخۆیمان گرێدراوی یەکڕیزیمانە. ئێمە وەک هاوڕیانی بەردەوامین لە ڕێبازەکەی و تا کۆتایی لە تێکۆشان دەبین. بێ شک ئاڵای هەڤاڵ دژوار هەمیشە لە شەنگال بەرز دەمێنێتەوە. تا ئەوکاتەی خۆبەڕێوەبەری شەنگاڵ نەناسرێت، تا پێکهاتەی ئێزدی مافی خۆی بەدەست نەهێنێت، تا یەکێتی پێکهاتەی ئێزدی دروست دەبێت. تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
"دەبێت لێپرسینەوە لە خائین و خۆفرۆشیاران بکرێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕهام حجۆ سەرنجی بۆ ڕۆڵی خیانەت و داردەستەیی لە شەهیدکردنی دژوار فەقیر ڕاکێشا و وتی:"هەڤاڵ دژوار شەڕی داعشی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا دەزانین ئەگەر خیانەت و خۆفرۆشی نەبوایە دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی هەڤاڵ دژوار شەهید بکات. ئێمە قەد لە بەرامبەر خیانەت و خۆفرۆشان بێدەنگ نابین. هەرکەسێک بێت با ببێت لێپرسینەوەیان لێدەکەین. لە باوەڕی ئێزدیاندا خیانەت جێگای نییە، ئەو کەسەی خیانەت بکات لە کۆمەڵگا فڕێ دەدرێتە دەرەوە. هەرکەسێک خیانەت بکات دەڵێین ئەو کەسە ئێزدی نییە، باوەڕی بە گەلەکەی نەماوە و درۆزنە. بەدڵنیاییەوە تۆڵەی دەکرێتەوە. بە هەزاران شاگردی هەڤاڵ دژوار شوێنکەوتووی پرسی گەلەکەی ئەون. هەڤاڵ دژوار بەقەد پرسی گەلەکەی گەورەیە."