'هاوڕێ سارا لە دژی دواکەوتوویی وەڵامێکی بە هێزبوو'
گەریلاکانی هەپەگە چیاگەر ئەحمەد و کامووران ئەحمەد، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسیان کردەوە و وتیان: " هاوڕێ سارا بەرامبەر دواکەوتوویی و قەیرانەکانی سیستەم بوو بە وەڵامێکی بەهێز".
گەریلاکانی هەپەگە چیاگەر ئەحمەد و کامووران ئەحمەد، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسیان کردەوە و وتیان: " هاوڕێ سارا بەرامبەر دواکەوتوویی و قەیرانەکانی سیستەم بوو بە وەڵامێکی بەهێز".
گەریلاکانی هەپەگە چیاگەر ئەحمەد و کامووران ئەحمەد بە بۆنەی ١١مین ساڵوەگەڕیی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
گەریلا چیاگەر ئەحمەد لە سەرەتای قسەکانییدا شەهیدانی شۆڕشی یادکردەوە و وتی: "لە ١١مین ساڵوەگەڕیی کۆمەڵکوژیی پاریسدا هەڤاڵ سارا، فیدان و لەیلا یاد دەکەینەوە. شوێنی هەڤاڵ سارا لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا زۆر گرنگە. وڵاتپارێزان و هەڤاڵانی ئێمە دەزانن، ئەو ڕەنجەی هەڤاڵ سارا داوێتی ئێستا لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا لە ئاستێکی بەرزدایە. کاتێک باسی هەڤاڵ سارا دەکرێت، تێکۆشان دێتە بیری من. لەبەر ئەوەی هەم لە ناو کۆمەڵگەدا و هەم لە ناو ڕێکخستنەکاندا لە بەرامبەر دواکەوتوویی و قەیرانەکانی سیستەمدا لە ئاستێکی باڵادا جێگەی بەڕێوەبردنی تێکۆشان بوو. هەڤاڵ سارا لە ساڵی ٨٠ کاندا داوادەکات بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ تێکۆشان بەڕێوەببات، ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵەکانی دەناسێ و بەشداری ڕێکخستن دەکات. ئەو کاتە کۆمەڵگەی ئێمە لەناو دواکەتوویی و قەیرانە زۆرەکانی سیستەمدا بوو. وەک هەمیشە سیستەم دەیویست قەیرانەکانی بهاوێژێتە ناو کۆمەڵگەوە. لە بەرامبەر ئەم دواکەوتوویی و قەیرانانە هاوڕێ سارا وەڵامێکی بەهێزبوو. ئەسەد ئۆکتایی لە زیندانی ئامەد دا نوێنەرایەتی سیستەمی داوکەوتوویی و گڵاوی دەکرد، دەیویست لە کەسێتی سارادا ژیان تێک بشکێنێت. هەڤاڵ سارا بە تێکۆشانی هەرە باڵای خۆی وەڵامێکی زۆر بەهێزی سیستەمی گڵاو و ئەو کەسە دواکەوتووانەی دایەوە. دەزانین کە هەڤاڵ سارا جێگەی سەربەرزی سەرهەڵدان بوو. هەڤاڵ سارا چالاکوان بوو، هەم کاری دەکرد هەم کاری دەدایە پێش. ئێستا هەڤاڵانی ژن لە سەنگەرەکانی شەڕی تونێلەکانی زاپ و مەتینا نوێنەرایەتیی هەڤاڵ سارا دەکەن. ئەو هێزەی لە هەڤاڵ سارا وەریان گرتووە، وەڵامی داگیرکەران دەدەنەوە و شەڕ دەکەن. چالاکییەکانی هەڤاڵ سارا و هەڤاڵ ڕووکەن کە لە مێرسین ئەنجامیاندا. هێزی بنەڕەتی خۆیان لە هەڤاڵ ساراوە وەرگرتبوو. هەڤاڵ سارا خەڵکی دێرسیم بوو و تایبەتمەندییەکانی دێرسیمی بەرخۆدێری بە بنەمای خۆی گرتبوو. وەکو چیاکانی مونزوور سەخت بوو. هەڤاڵ سارا لە بەرامبەر ئەم کۆنترایانە لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ئەم سیستەمەیان قبوڵکرد بوو تێکۆشانی لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە دەبرد. ئێمەش وەک هەڤاڵان شوێنکەوتووی هەڤاڵ ساراین. شوێنکەوتووی سەرهەڵدانی ئەوانین.
هەروەها گەریلا کامووران ئەحمەد بەم شێوە دەستی بە قسەکانی کرد: "لە سەرەتادا ڕەنج و تێکۆشانی شەهید سارا، لەیلا و فیدان بەبیردەهێنینەوە، سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین، ئێمە لەگەڵ هەڤاڵ سارا نەژیاوین، هەستەکانی ناتوانین بهێنینە سەر زمان. بەڵام ئەو ڕەنجەی کە هەڤاڵ سارا داویەتیی تا ئێستاش بەردەوامە، پەکەکە یەکەم هەنگاوی خۆی لەگەڵ هەڤاڵ سارا دا ناوە. ئێمە بە ڕێگەی هەڤاڵ سارا ئاگامان لە ڕاگەیاندن بوو، بنەماڵەکەمان بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز نەبوو بەڵام خۆشەویستییان بۆ هەڤال سارا زۆر بوو بەو شێوەش سەرنجی منی ڕاکێشا. بە تایبەت هەبوونی لە دێرسیم و لەناو تێکۆشاندا گرنگییەکی زۆری هەبوو. لە منداڵییەوە ئاگاداریی بووم و دەمویست لێی تێبگەم. بە ئەو دڵسۆزییەی بۆ تێکۆشان لە زیندانی ئامەد دا لە ١٤ی تەمووز، بە شێوەیەکی سەرەکی جێی خۆی گرت ئەو تێکۆشانە لە ئاستێکی هەرە بەرزدا تێکۆشانێکی بەنرخ بوو. لە ناو پەکەکەدا ورەی هەڤاڵ سارا زۆر جیاوازە و جێیەکی تایبەتی هەیە. سەرۆکایەتیی گرنگی زۆری دەدا بە هەڤاڵ سارا. کاتێک لە سەرۆک دەنۆڕین ئەو نزیکایەتییەی کە سەرۆک بۆ هەڤال سارا نیشانی دەدا بە ڕێز و بە نرخ دەبینین. سەرۆکایەتیی هەمیشە دەیویست هەڤاڵ سارا بەرەو پێش بچێت. هەنگاوی بنەڕەتی بە سووپا بوونی ژنان بە ڕێگەی هەڤاڵ سارا دەنرێت. چونکە وەک ژنێک لە سەرەتادا بەشداری ئەم تێکۆشانە بووە. واتا پێشەنگی هەموومانە. باش دێتە بیرم، سەرۆک بە هەڤاڵ سارای وتبوو 'تۆ دەتوانیت ببیت بە سەرۆکی گشتیی ژنان.' کاتێک تەماشامان دەکرد نزیکایەتی سەرۆکمان لە بەرامبەر هەڤاڵ سارا دەبینی. ڕەنجی هەڤاڵ سارا لە بۆتان و باشوور وهەتا سەرۆکایەتییش هەبوو. تا ئێستاش بەرهەمی ئەم ڕەنجە دەبینین. هەڤاڵ سارا، گۆیی و هەڤاڵ ڕووکەن بەرهەمی هەڤاڵ ساران. ماوەیەکی درێژ لەناو تێکۆشاندا بوو و زۆر چالاک بوو. ئێستاش ئەو دۆست و وڵاتپارێزان کە بەشداری ڕێپێوانەکان دەبن، لەسەر میدیا پڕوپاگەندەی ئێمە دەکەن، هەمووی بەرهەمی هەڤاڵ سارایە. بۆیە پێناسە کردنی زۆر زەحمەتە بۆمان و ناتوانین بە تەواوی پێناسەی بکەین. وتنی هەندێک شت زەحمەتە یەکێک لەوانە کەسایەتیی هەڤاڵ سارایە. وەک چۆن ناتوانین ١٤ی تەمووز بهێنینە سەر زمان، بەهەمان شێوە ناتوانین ڕەنج و بەرهەمەکانی هەڤاڵ ساراش بهێنینە سەر زمان. تا ئێستاش باسی هەڤاڵێتی ئەو دەکرێت. گەر لەگەڵی بژیایەین دەمانتوانی هەندێک باسی ئەومان بکردایەت. چونکە ڕەنج بە زمان ناوترێت".
گەریلا کاموران بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا: "ئێمە دەڵێن هەڤاڵ سارا چی دەبێت با ببێت، تۆ لە بیر ناکەین. ئەو تێکۆشانەی کە تۆ دەستتپێکردووە ئێمە بەهێزتر دەکات.هەرچەندمان لەدەست دێت ئێمە بەهێزتریشی دەکەین، ئێمە لەسەر ڕێبازی تۆین و سووپاسگوزاری تۆین".