حدکا: ٢ پێشمەرگە لە هێرشی هێزەکانی ئێران دا شەهید بوون

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند، ٢ پێشمەرگەیان لە هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دا شەهید بوون.

دەوڵەتی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران (حدکا) و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە باشووری کوردستان.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی ئەو هێرشانە بۆ سەر بارەگاکانیان لە کۆیەی سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیارندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا حدکا دا هاتووە: "٢ پێشمەرگە بە ناوەکانی ڕێبوار عەبدی و ئاسۆ توانا شەهید بوون و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون".

ژ.ت