هەپەگە: ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران

لە چالاکیی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دا ٨ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٤ جار بە چەکی کیمیایی ناوچەکانی بەرخۆدانیان بۆردومان کرد.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:

"لە چالاکی هێزەکانماندا ٨ داگیرکەر سزادران

سوپای تورکی داگیرکەر ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٤ جار بە چەکی کیمیایی بۆردوومانی ناوچەکانی بەرخۆدانی کرد. هاوکات ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٣٢ جار بە هەلیکۆپتەر و دەیان جار بە تۆپی جۆری ئۆبوس و تانک و چەکی قورس ئەو ناوچانەى بۆردومان کرد.

زانیاری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەمشێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ دا؛

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە مەیدانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆی زاپ بە چالاکیی نیشانەشکێنی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێرەکانی ٢١:٢٠ و ٢٢:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە مەیدانی بەرخۆدانی چەمچۆ ٢ جار بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانەیان دا، کە ڕوویان لە مەیدانی شەڕی سەربەخۆیی شەهید کردبوو و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە ناوچەی شێخزادە لە چالاکیی تەقاندنەوە لە داگیرکەرانیان دا و  لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم، مەیدانی بەرخۆدانی کارکەر و سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید ڕێبەر ٢ جار تۆپباران کران، مەیدانی بەرخۆدانی چەمچۆ و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ ٤ جار مەیدانی شەڕی شەهید فەلات و  گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم، ناوچەی دۆڵەمەرانی گارە و مەیدانی بەرخودانی چەمچۆ ٦ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان کران.

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم، ناوچەکانی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ و شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٣٢ جار بە هەلیکۆپتەرەکانی هێرشبەر بۆردومان کران.

ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم، ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سیدا، شەهید عادل، شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی دەیان جار بە تۆپی جۆری ئۆبوس و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

هێرشەکانی ئێران بە تۆپی ئۆبوس و هاوەن

ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم، هێزەکانی ئێران شاخی بەربزێن-ی سەر بە گۆشینەیان لە خواکورک بە تۆپی ئۆبۆس و هاوەن بۆردومان کرد".

ژ.ت