شاهۆ بە چیرۆکی بێریتانەوە دەستی پێکرد

شاهۆ گەرمیانی دوای ئەوەی لەباوکییەوە چیرۆکی بێریتان دەبیستێت، هەوڵ دەدات لە پەکەکە تێبگات و بڕیار دەدات ببێتە یەک لە قارەمانەکانی پەکەکە.

ئیبراهیم عومەر یەکێک لە گەنجانی باشووری کوردستانە کە لە دوای گێڕانەوەی چیرۆکی قارەمانێتی شەهید گوڵناز کاراتاش (بێریتان) لە لایەن باوکییەوە؛ سەوداسەری ئەم راوەستە قارەمانییە و دژە خەیانەتە دەبێت و بۆ ئەمە سەبارەت بە ئایدیۆلۆژیای پارتی کرێکارانی کوردستان لێکۆڵین دەکات. ئیبراهیم عومەر رێگەیەک پیرۆزتر لە پەکەکە نابینێتەوە لەم سۆنگەیەوە لە ساڵی ٢٠١٥ دەبێتە رێبواری ئەم رێگە پیرۆزە.

ئیبراهیم عومەر بڕیار دەدات کە ببێتە یەکێک لە قارەمانانی نیشتمان

بێریتان و عەگیدەکانی ئەم وڵاتە بە قارەمانێتی و شەڕکردنیان بەرامبەر بە دوژمنانی کورد بوون بە نمونەی تێکۆشان و خۆڕاگری و بۆ لاوانی وڵات بوون بە سەرمەشقی ژیان. بێریتانەکان کە بە فیداکردنی گیانیان بەرامبەر بە هێڵی خەیانەتی کورد راوەستان؛ بوون بە ناسنامەی خۆڕاگری و ئازادی و عەگیدەکان بە شەڕ بەرامبەر بە داگیرکەران رێگەی پیرۆزی ئازادییان خستە پێش لاوانی وڵات. ئیبراهیم عومەر یەکێک لەو گەنجانەی باشووری کوردستانە کە کاتێک چیرۆکی خۆڕاگری و دژە خەیانەتی شەهید بێریتان دەبیسێت سەوداسەری ئەو راوەستە قارەمانییە و ئەم رێگە پیرۆزە دەبێت. کاتێک کە چیرۆکی زیاتری قارەمانانی نیشتمان دەبیسێت بڕیار دەدات کە ئەویش پێ لەسەر ئەم رێگە پیرۆزە دانێت و ئەویش ببێت بە یەکێک لە قارەمانانی نیشتمانەکەی. ئیبراهیم لە ساڵی ٢٠١٥ هەنگاوی رووەو ئەم رێگە پیرۆزە دەنێت.

بە هەڵگرتنی هەنگاوی بەهێز دڵی دوژمنانی دەلەرزاند

ئیبراهیم عومەر لەم رێگە پیرۆزەدا ناوی خۆی کرد بە شاهۆ گەرمیانی. هاوڕێ شاهۆ بەرامبەر بەو زوڵم و ستەمەی کە بەرامبەر بە گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان دەکرێت، رێگەیەکی پیرۆزتری لە پەکەکە نەدیتەوە. پەکەکە ئەو رێگە پیرۆزە بوو بۆ کوردستان، بۆ گەلی کورد، بۆ مرۆڤایەتی و ئازادی مرۆڤایەتی کە هاوڕێ شاهۆ دیتییەوە و بوو بە رێبواری ئەم رێگەیە. لە رێبوارتی ئەم رێگەیەدا هەرچی ئاستەنگی و دژواری بوو لەسەر رێگەی خۆی وەلاینا و بە هەڵگرتنی هەنگاوی بەهێز دڵی دوژمنانی دەلەرزاند. پەکەکە هیوای هەموو لاوانی ئازادی‌خواز و تێکۆشەرانی کوردستان بوو و بەم هیوایەوە گەنجان و لاوانی وڵات لە پێناو ئەم رێگە پیرۆزەدا حازر دەبوون هەموو گیانیان تەرخان بکەن.

بەیەکەم هەنگاوی بۆسەر چیا ئازادەکان هەستی بە پیرۆزی ئەم ژیانە کرد

نیشتمان ئەو وشە پیرۆزەی کە تەنیا بە دەستەواژەش خۆشەویستی و پەیوەست بوونێک لە دڵی مرۆڤ‌دا ئاوا دەکات، کاتێک کە مرۆڤ سروشتی جوان و رەنگینی ئەم نیشتمانە دەبینێت؛ ناتوانێت ببینێت کە بندەستە و داگیرکەران بەردەوام زەرەر و زیان بە سروشتی ئەم وڵاتە دەگەیێنن و لە هەوڵی داگیرکردنی دان. هەڤاڵ شاهۆ لەم رێگەیەدا بە خۆشەویستی خاک و نیشتمانییەوە هیچ ترسێکی بەرامبەر بە دوژمن نامێنێت و بەیەکەم هەنگاوی بۆسەر چیا ئازادەکان هەستی بە پیرۆزی ئەم ژیانە کرد. ئەو دەیزانی کە ئەم رێگەیە، رێگەیەکە بۆ پاراستنی شەڕەف و خاک و گەلەکەی. ئەم ژیانە پیرۆزە بە رەنجی رێبەر ئاپۆ و خوێنی ئەو قارەمانانە کە لەو رێگەیەدا گیانیان بەخت کردووە ئاوا بووە. ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ و رەنجی ئەو شەهیدانەبوو کە هەڤاڵ شاهۆی زیاتر و زیاتر بەم رێگە پێرۆزەوە پابەند دەکرد و بە شێوەیەکی فیداکارانە بەشداری تێکۆشان و خەباتی ئازادی دەبوو. ئەم ژیانە بۆ هەڤاڵ شاهۆ بە واتای شەڕەف و پاراستنی گەلی کورد و بەرگری کردنی رێبەرایەتی و خوێنی شەهیدان بوو. بۆ ئەمە بە هەموو هێز و توانایەوە خۆی ئاوێتەی ئەم ژیانە کرد و لە پێناو پاراستنی نیشتمان‌دا لە ئاستێکی بەرزدا پەرەی بە تێکۆشانی دەدا.

خەندەی ئەو دەبوو بە رەنگێکی گەشی ئەم ژیانە

قسەی خۆش و دەمی بە بزەی هەڤاڵ شاهۆ بەردەوام رەنگێک بوو لەو ژیانەدا و تێکەڵی رەنگدانە رەنگاورەنگەکانی ئەو ژیانە دەبوو و لەسەر جوانی ئەو ژیانەی زیاد دەکرد. پێکەنینەکانی هەڤاڵ شاهۆ دڵی هاوڕێیان و تەنانەت سروشتی کوردستانیشی پڕ لە پێکەنین دەکرد. سروشتی رەنگینی کوردستان بە پێکەنینەکانی هەڤاڵ شاهۆ جوان‌تر و رازاوەتر دەبوو. موڕاڵی بەرزی هاوڕێ شاهۆ نیشانی خۆشی و رازاوەیی ئەم رێگەیە پیرۆزە بوو و بەردەوام بە هێزێک کە لە هاوڕێیانی شەهید و تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادی دەیگرت بزەی سەر لێوانی زیاتر دەبوو و وەردەچەرخا سەر خەندەیەکی لە دڵەوە و خەندەی ئەو دەبوو بە رەنگێکی گەشی ئەم ژیانە.

بەڵێنی بە خۆی دابوو کە گیانی لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و خوێنی شەهیدان‌دا فیدا بکات

بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی هاوڕێیانی شەهید لەسەر کەسایەتی هەڤاڵ شاهۆ کاریگەرییەکی زۆری دادەنا و بۆ ئەمە گرێدراو بوونی هاوڕێ شاهۆ بۆ سەرۆکایەتی و خوێنی شەهیدان بە شێوەیەک بوو کە بە سەدان جار بەڵێنی بە خۆی دابوو کە گیانی لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و خوێنی شەهیدان‌دا فیدا بکات. هاوڕێ شاهۆ بە گرێدراوبوونی بە هێڵی سەرۆکایەتی و شەهیدان بە هەموو هێز و تواناییەوە خۆی تەرخانی ئەم ژیانە دەکرد و لەبەرامبەر بە داگیرکەرانی کوردستان شەڕ و تێکۆشانێکی بێ وەچانی بەڕێوە دەبرد.

بزەی سەر لێوی هەڤاڵ شاهۆ و ئاستی گیان فیدایی هەمیشە لە بیر و یادی هاوڕێیانی‌دا زیندوو دەمێنێتەوە

هاوڕێ شاهۆ لە درێژایی ٢ ساڵ و نیو تێکۆشانی لە رێگەی ئازادی‌دا بەشداری زۆر چالاکییان بوو و گورزی گرانی لە دوژمنانی داگیرکەر وەشاند. هەڤاڵ شاهۆ لە زۆر چالاکی سەرکەوتوودا ئەرک و بەرپرسیارتی خۆی پێکهێنا و تۆڵەی شەهیدانی کوردستانی لە داگیرکەران دەستاند. هاوڕێ شاهۆ لە چالاکییەک کە لە ٢ی خەزەڵوەری ٢٠١٧ لە ئەیالەتی شەمزینانی سەر بە خواکورکێ تێیدا بەشدار بوو لە دوای وەشاندنی گورزێکی گران لە دوژمنانی داگیرکەر وێڕای ٤ هاڕێی  بەشداری کاروانی شەهیدان بوون. بزەی سەر لێوی هەڤاڵ شاهۆ و ئاستی گیان فیدایی هەمیشە لە بیر و یادی هاوڕێیانی‌دا زیندوو دەمێنێتەوە هاوڕێیانی، هەڤاڵ شاهۆش بە دڵنیایەوە تۆڵەی شەهید شاهۆ و هەموو شەهیدان لە دوژمنانی داگیرکەر دەستێننەوە.

ناو و ناسناو: ئیبراهیم عومەر

ناسراو بە: شاهۆ گەرمیانی

شوێن و کاتی لەدایک‌بوون: ١٩٩٣ کەلار

شوێن و کاتی بەشداربوون: ٢٠١٥ قەندیل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠١٧ شەمزینان

هـ . ب