هەپەگە: ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران. داگیرکەران کە نەیانتوانی لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا بوەستنەوە، ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٦ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرد.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان دەکەن بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و بە شێوەیەکی بێوێنە بەرگری دەکەن. لە بەرامبەردا سوپای فاشیستی تورک کە پێشکەوتووترین تەکنیکەکانی ناتۆ بەکاردەهێنێت، هێزەکانمان بە بوێرییەکی زۆرەوە و بە ڕۆحی ئاپۆیی، سەرەڕای دەرفەتی سنور گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن. سوپای داگیرکەری تورک کە ناتوانێت لەبەرانبەر هێزەکانمان خۆی رابگرێت، بۆئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنێت، لەبەرچاوی جیهان تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان تا دوا هەناسەیان لەدژی بەهێزترین چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو بەرخۆدان دەکەن، کە پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیی شکست پێهێناوە و وایکردووە بکەوێت. بۆ ئەوەی خۆی لەم شکستە ڕزگار بکات و لە بنبەست بێتە دەرەوە، چیرۆکی ساختەی سەرکەوتن دروست دەکات و هەوڵی فریودانی رای گشتی دەدات. لە بەرامبەر سوپای تاوانکاری جەنگی تورک کە بە دەرفەتەکانی هەوڵ دەدات پرۆسەی تێکشکانی درێژ بکات، هێزەکانمان لەسەر هێڵی فیدایی ئاپۆیی شەڕ دەکەن، بڕیاریانداوە کە  پراکتیکی شەڕی گەریلادا ئەنجام بەدەستبهێنن.

لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانمان ١١ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و ٦ جار بە چەکی کیمیایی، ٤٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن و تانک و چەکی قورس بۆردومان و تۆپباران کرد.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی هێزەکانمان و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، لە بەرانبەر داگیرکەران کە هەوڵیاندەدا بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان پێشڕەوی بکەن بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا و داگیرکەرێک سزادرا.

١٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، لە بەرانبەر داگیرکەران کە هەوڵیاندا سەگ ئاڕاستەی ناو تونێلەکانی شەڕ بکەن لە سەنگەرەکانی شەهید فەلات، بە سابۆتاژ ٢ چالاکی ئەنجامدران. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ سەگیش بێکاریگەر کران.

١٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، تیمەکانی گەڕۆکمان بە سویقاست لەدژی داگیرکەران چالاکیان کرد و داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەش لە جەنگی خابور؛

١١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، تیمەکانمان بۆسەیان بۆ داگیرکەران دانا. لە بۆسەکەدا کە بە چەکی سوک و بۆمبی دەستی لە داگیرکەراندرا، ٦ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەر بریندار بوون.

١٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی تێمەکانمان بە سویقاست چالاکیان ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزادرا.

١٢ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی ویستیان هێز دابەزێنن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای چالاکی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری كشانەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

١٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر لەنیوان ١١؛٤٥ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی سەنگەرەکانی شەڕ شەهید یونس ٣ جار، سەنگەرەکانی شەڕێ شەهید چەکدار جارێک و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕێ شەهید دۆغان جارێک بە بۆمبی قەدەغەکرا بۆردومانکران.

١٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٦ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٢ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی مەرانی گارە و زەویەکانی گوندەکانی کانیسارک و بێبادێ ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

١٢ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید فەداکار، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی ٤٢ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.

١٢ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، چەمچۆ، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومانکران.

ف.ق