هەڵۆکانی گەورە شاران لە ئامەد لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا

یەکەی تۆڵەی شەهید چیاگەر هێڤی لە هەڵۆکانی گەورە شاران ڕایگەیاند، لە ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکەی تۆڵەی شەهید چیاگەر هێڤی لە هەڵۆکانی گەورە شاران لە کاتژمێر ٢٤:٠٠ دا لە شەوی ١ی تشرینی دووەم لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد لە دژی زرێپۆشێکی پۆلیس چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە چالاکیەکەدا لەگەڵ پۆلیسەکاندا شەڕ ڕوویداوە. ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە بەرامبەر هێرشی یەکەی تۆڵە  کشایەوە و دواتر بە هێزێکی زۆرەوە گەڕایەوە، بەڵام لە بەرامبەر یەکەکەماندا هیچیان پێ نەکرا و یەکەکەمان بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان".

ژ.ت