ئەو زێدەی لەلایەن ١٢ سوارەوە لە قڕکردن ڕزگاری بوو

لە سەدەی بیست و یەکەمدا ١٢ گەریلای پەکەکە کە لەسەر بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان خۆیان پەروەردە کردبوو و وەک ١٢ سوار پێناسە کران، ڕێگرییان لە قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد و لە قڕکردن ڕزگاریان کرد.

 

ئەمڕۆ ٧ ساڵ بەسەر ئازادکردنی شنگالدا تێپەڕیوە. سەرەنجێک دەدکەین کە شەنگال چۆن داگیرکرا، کام هێز هەڵهات، کام هێز فریایان کەوت و ئەنجامەکەی چی بوو.

رێکخستنی تیرۆریستی داعش دوای دامەزراندنی لە ٩ی نیسانی ٢٠١٣، بە هێرش بۆ سەر باکوری سوریا و ڕۆژئاوا هاتە بووە رۆژەڤ. ڕووخساری ڕاستەقینەی چەتەکانی داعش لە هاوینی ٢٠١٤دا بەدیکرا. داعش لە 6ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە باکوری ڕۆژئاواوە هاتە ناو شاری موسڵ و لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ بەبێ هیچ ببەرگیریەک سەنتەری شارەکەی داگیرکرد. ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لە سوپای عێراق مابوونەوە کەوتنە دەستی چەتەکان و زەنگی مەترسی بۆ شەنگال و موسڵ و ناوچەکە بە توندی بیسترا.

بەرەو قڕکردنی ئێزدیەکانی شەنگال

سەرەتا چەتەکان هێرشی دڕندانەیان لە تەلەعفەر و کەرکوک دەستپێکرد و دیمەن و وێنەی ترسناکی دڕندەییان بڵاوکردەوە و ترسێکی زۆری لێکەوتەوە. بەم شێوەیە دەیانویست خەڵکی ناوچەکە بترسێنن. دوای ئەو ناوچانە مەخمور و ناوەندی شاری کەرکوک و تەنانەت هەولێریش لە مەترسییەکی گەورەدا بوون. رۆژ بە رۆژ مەترسی لە شنگال زیاتر بوو.

١٢ سوار

لەبەرچاوی هەموو جیهان یەکێک لەو شوێنانەی دیکە کە داعش هێرشی کردە سەری شەنگال بوو. هەرچەندە پەدەکە بەڵێنی بەرگری و پاراستنی بە خەڵکی شنگال و بەتایبەت ئێزدییەکان دابوو، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر. تەنانەت پەدەکە ئەو چەکانەشی لە ئێزدیەکان سەندەوە کە بەسەریاندا دابەشی کردبوو. لەگەڵ زیادبوونی مەترسی لەسەر شنگال، بەڕێوەبەری کەجەکە پەیوەندی بە پەدەکەوە کرد و هۆشداریدا لەوەی دۆخەکە جدییە و دەتوانن هێز بنێرن بۆ ناوچەکە. بەڵام پەدەکە ئەم بانگەوازەی کەجەکەی بێ وەڵام هێشتەوە. بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکان، تەڤگەری ئازادیی کورد بە نهێنی ١٢ گەریلای نارد بۆ شەنگال بۆ کاری سەرەتایی پاراستن و ڕێکخستن. ٢٠ رۆژ بەر لە فەرمانەکە لە خانەسور گەریلاکان خەبات دێرک، هارون ژیرکی و هەڤاڵ زەردەشت لە کۆمەڵەی گەنجان لەگەڵ چەندین کەسی شەنگال وەک بەحریە قاسۆ کە کەوتە دەستی هێزەکانی پەدەکە بۆ ماوەیەکی کورت مەشقیان بە یەکەیەکی گەنجان کرد

.

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر شەنگال. هاوکات پەدەکە ١٧ هەزار چەکداری خۆی لە شارەکە کشاندەوە بەبێ ئەوەی تەقەیەک بکات. لەو کاتەدا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس بووە. پەدەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی دانیشتووانی ئەو شارە، هێزەکانی خۆی کشاندەوە و بەمەش زەمینەی بۆ کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوان خۆش کرد. لە سیبا شێخ خدر، گر زەرک، تەل بەنات، تەل قەسب و کۆچۆ، هەزاران کەس کوژران و هەزاران کەسیش ڕفێندران.

ئێزدییەکان کە رووبەرووی کۆمەڵکوژی و گۆشەگیری بوونەوە، روویان لە شاخ کرد کە پەناگەی ئەوانە بۆ خۆپاراستن لە قڕکردن، لە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و هێرشێک دەیانپاراست. ٩ گەریلا بە گروپی ٣ کەسی دوو ڕێگای شەنگالیان کۆنترۆڵکرد و ڕێگەیان نەدا چەتەکانی داعش بگەنە ئەو چیایەی کە دەیانوێست کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر ئەنجام بدەن. لە شاخدا هێزەکانی گەریلا گەلیان ڕێکخست و یەپەگە/یەپەژە ڕێڕەوێکیان لە ڕۆژئاواوە بۆ شاخی شنگال دروستکرد. لەو رێرەوە کە لە تەل کۆچەر – رەبیعە – جەزاوە تاوکو شەنگال  بوو، سەدان هەزار ئێزدی بە سەلامەتی رەوانەی رۆژئاوا کران

.

کوشتن و دزی و وێرانکردن

باڵانسی فەرمانەکە لە ٣ی ئابدا قورس بوو. لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش لانیکەم دوو هەزار و ٢١٣ ئێزدی کوژران. لە ساڵانی ڕابردوودا ١٢ گۆڕی بەکۆمەڵ لەو ناوچەیە کرانەوە و تەرمی ئێزدییەکان دۆزرایەوە. نزیکەی ٤٠٠ هەزار ئێزدی ئاوارە بوون. ٦٨ شوێنی پیرۆزی ئیمانی ئێزیدی تاڵان کران. زۆربەیان ژن و منداڵن، نزیکەی ٧ هەزار ئێزدی لەلایەن چەتەکانەوە کە دوژمنی مرۆڤایەتین ڕفێندران و وەک کۆیلە فرۆشران. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چوار هەزاریان ڕزگار کراون، بەڵام چارەنووسی سێ هەزار ژن و منداڵی ڕفێنراو نادیارە.

لەگەڵ هێزەکانی هەپەگە و یەپەگە و یەبەشە، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەنگال

تەڤگەری پەکەکە بە پێشەنگایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کورد ڕێگریان لەوە کرد و پیلانەکانیان تێکشکاند. بە پێشەنگایەتی پەکەکە، گرووپێکی ٤٠٠ کەس ئێزدی لە ژێر ناوی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) خۆیان ڕێکخست. لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەیاننامەیەکی هاوبەش دەرکرا و فەرماندەیی لە ژێر ناوی 'فەرماندەیی ئیزیدخان بۆ ڕزگارکردنی شنگال' دامەزرا. لەسەر سنووری ڕۆژئاوا، هێزەکانی یەپەگە/یەپەژە ناوچەی هۆڵ و خاتوونیەیان ڕزگارکرد و بەم شێوەیە هاوکارییەکی زۆریان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شەنگال کرد. هەروەها فەرماندەیی هاوبەش لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕایگەیاند کە "ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شنگال" دەستیپێکردووە

.

ئێزدییەکان لە چیای شەنگال لەژێر چەتری سیستمی خۆپاراستن چەکیان هەڵگرت و لە دووەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی یەبەشە/یەژەشە و گەریلاکانی هەپەگە/یەژئاستار ناوەندی شارەکەیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە. هەر لەو ڕۆژەدا، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، فەرماندەیی هەپەگە لە شەنگال و فەرماندەیی گشتیی یەبەشە ڕایانگەیاند 'ئێمە شەنگالێکی ئازاد پێشکەش بە گەلەکەمان دەکەین و مژدەیان بە ئێزدییەکان و تەواوی گەلی کوردستان دا.

سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی شەنگال

بۆ خۆپاراستن  خۆبەڕێوەبەردن لە ١٤ی١ی ٢٠١٥ ئەنجومەنی دامەزرێنەری بنیاتنانی شنگال و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی دەستیان بە کارکردن کرد. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧، لە کۆنگرەی دووەمی خۆیدا، ئەنجومەنی دامەزرێنەر ناوی خۆی بۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال گۆڕی. ١٠١ کەس وەک ئەندامی بەڕێوەبەر هەڵبژێردران. لە هەمان کاتدا ژنانی ئێزدی کە قوربانی سەرەکی هێرشی چەتەکانی داعش بوون، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)یان دامەزراند. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦دا ئاسایشی ئیزیدخان بۆ پاراستن و ئاسایشی شار و گوندەکان دامەزرا. هەر لەو ساڵەدا پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان  (پادێ) دامەزرێنرا و لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بە فەرمی ناسێندرا.

فەرماندەی ١٢ سوارەکە: جڤیان و هەرەکۆل

عەگید جڤیان فەرماندەی گەریلا لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە شەڕی سوپای تورک لە گۆڕەپانی بۆتان شەهید بوو. لەو کاتەدا فەرماندەی گۆڕەپانی ماسیڕۆی هەرێمی بۆتانی هەپەگە بوو. هەروهەها یەکێک لە ١٢ گەریلایەی کە یەکەم جارگەیشتە شێنگال، فەرماندەی هێزەکانی ڕزگاریخوازی شنگال، دڵشێر هەرەکۆل بوو. دڵشێر هەرەکۆل لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە دەوروبەری ناوچەی دۆرتیۆڵی هاتای لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر چیای ئامانۆس شەهید بوو.

ف.ق