هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە زاپ و مەتینا شەهید بوون و گوتی، " بە هەڵوێستیان لەدژی دوژمن، نوێنەرایەتی هێڵی ئاپۆیی کرد و بە تێکۆشانیان رۆحیان بەبەر هێڵی بەرخۆدانی مەتینا تاوەکو ئاڤاشین کرد."

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هەنگاوی شۆڕشگێڕیمان لە جەنگی خابوری شەهید ساواش مەڕەش کە لە هێڵی فیداییدا بەرەوپێشەوەچووە، بە فیداکاریەکی گەورەی هەڤاڵانمان بەردەوامە. بەم هەنگاوە زۆرێک لە پلانەکانی دوژمن پووچەڵکرانەوە، گورزی گەورەش لە سوپای داگیرکەری تورکدرا. هەنگاوی شۆڕشگێڕیمان لە جەنگی خابوری شەهید ساواش مەڕەش کە ڕۆحی ئاپۆیی و شێوازی لێدانە زاڵە بەسەر دوژمندا، لە هەموو کاتێک زیاتر لە سەرکەوتن نزیک بووەتەوە، ئەمەش لە سایەی خۆڕاگری هەڤاڵانمان لەسەر هێڵی ئاپۆییە. هەڤاڵانمان ئامارگی، زین، ئارژین و ئۆزگور، کە پارێزەری بێوەستانی هێڵی فیدایین، بە هەڵوێستیان لەدژی دوژمن، نوێنەرایەتی هێڵی ئاپۆیی کرد و بە تێکۆشانیان رۆحیان بەبەر هێڵی بەرخۆدانی مەتینا تاوەکو ئاڤاشین کرد.

بەڵێن دەدەین ئەو بەرخۆدانە کە ئەم هەڤاڵانە قارەمانانە پێیان بەخشیوین، کە لە بەرەکانی شەڕدا هەڵوێستی خۆبەختکردنیان نیشان دەدەن و بەبێ دوودڵی هەڵدەکوتنە سەر دوژمن، هوشیاری زیاتر دەکەن. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین، بەتایبەتی سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان ئامارگی، زین، ئارژین و ئۆزگور دەکەین کە هاوڕێی فیدایی ئاپپۆیین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئامارگی شەڕڤان عەگید

ناو و پاشناو: بوشرا محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

دایک و باوک: جەیدا و عابد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ

*

ناسناو: زین دۆغا

ناو و پاشناو: نور حسێن سلێمان

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

دایک و باوک: رەسمیە و حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢/ زاپ

*

ناسناو: ئاریژین هێرش ئەروح

ناو و پاشناو: بورجو دورموش

شوێنی لەدایکبوون: مێرسین

دایک و باوک: قیمەت و کەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئابی ٢٠٢٢/ مەتینا

*

ناسناو: ئوزگور دیجلە

ناو و پاشناو: حەسەن بیتەر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: زەینەب و سولەیمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئاب

**

ئامارا شەڕڤان عەگید

هاوڕێمان ئامارگی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە شاری تربەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە. هەڤاڵ ئامارگی کە لە ڕێگای شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاواوە دەستی کرد بە ناسینی فەلسەفەی پارتەکەمان و ڕێبەر ئاپۆ، شایەتحاڵی پڕۆسەی شۆڕش بوو و شانسی بینینی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا هەبوو. بە تایبەتی بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە ڕزگاری ژنان و چالاکییە گەورەکان لە کۆمەڵگادا بوو. گەلی رۆژئاوا و باکوری سوریا کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ سروشتی خۆیان گەڕانەوە و دەستیان بە ژیانی ئازاد کرد، کاریگەرییان لەسەر هەڤاڵ ئامارگی هەبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ویستی زیاتر لە فەلسەفەی رێبەرتی تێبگات و بخوێنێت. هەروەها لە شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوادا هەزاران هەڤاڵمان قارەمانانە خەباتیان کرد و شەهید بوون، ئەمەش هەڤاڵ ئامارگی بەرەو گەڕانێکی قووڵتر برد. هەڤاڵ ئامارگی ئاگاداری بەرپرسیارێتی گەنجی خۆی بوو و ویستی ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات. بەهۆی هاوڕێیەکی منداڵییەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد. سەرەنجام لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.

زین دۆغا

هەڤاڵمان زین لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی شاری قامشلۆ کە شارێکی بەرخۆدانە لەدایکبووە. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی وڵاتپارێزە، پارتەکەمان پەکەکەی لە منداڵیەوە ناسی. بە هەڵگیرسانی شۆڕشی رۆژئاوا، هەڤاڵمان زین جێگەی لە خەباتی شۆڕشگێریدا گرت و وەک ژنێکی گەنجی کورد بەرپرسیاری خستە سەر شان. لە ساڵی ٢٠١٥دا لەدژی چەتەکان شەڕێکی قورس بەڕێوەچوو، بەشداری لە ریزەکانی یەپەژەدا کرد کە داستانی گەورەیان نوسیەوە.

ئارژین هێرش ئەروح

هاوڕێمان ئارژین لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی کە بە وڵاتپارێزیەکی قوڵ دەناسرێن لە ناوچەی دهێی سێرت کە یەکەم گولە لەدژی داگیرکەری تێیدا تەقێنرا و بە ناچاری بۆ مێرسین کۆچیان کرد لەدایک و گەورە بووە. لەگەڵ ئەوەی لە شارە گەورەکانی تورکیا لەدایکبوو، بەڵام لە کەلتور و بەهاکانی کوردستان دوور نەکەوتەوە. لە نزیکەوە شایەدحاڵی سیاسەتی تواندنەوە و پارچەکردنی دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر بوو.

هەڤاڵ ئارژین بەهۆی هێرشە دڕندەکانی چەتەکانەوە و شەهیدبوونی گەنجانی کورد کە کاریگەری لەسەر دروست کرد چووە رۆژئاوای کوردستان و لەدژی دڕندەیی داعش شەڕی کرد. دواتر چووە چیا ئازادەکانی کوردستان و لە شەڕی گەریلادا ڕۆڵێکی گەورەی بینی و بە فیداکاری بەشداری لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا کرد کە لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە مەتینا دەستیپێکردبووە. هاوڕێمان ئارژین کە وەک دکتۆر و شەڕڤانی یەژەئاستار لە چالاکیەکاندا وەک مەتینا گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا.

ئوزگور دیجلە

هەڤاڵمان ئوزگور لە شاری راپەرین و بەرخۆدان شاری جزیری بۆتان لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی لەدایک بووە. لە منداڵیەوە، بەهۆی کاریگەری خانەوادە و دەوروبەری کە وڵاتپارێز بوون، پارتەکەمانی ناسی. هەڤاڵمان ئوزگور کە بەشداری لە چالاکیەکانی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد دەستگیرکرا و نزیکەی ١٣ مانگ لە زینداندا مایەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری لە چالاکیەکی دژی پیلانگێڕێ ئامەدی کرد لەگەڵ هەڤاڵانی کە شایەدی شەهیدبوونی هەڤاڵانی بوو و دواتر جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و ٢ ساڵ لە زیندان مایەوە. هاوڕێمان ئوزگور کە خۆی بۆ تێکۆشانێکی سەختر ئامادە کردبووە، کاتێک لە زیندان هاتە دەرەوە رووی لە چیاکانی کوردستان کرد و لە ساڵی ٢٠١١دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد.

ف.ق