دانیشتوانی قامیشلۆ: تا کۆتایی لەگەڵ گەریلا دەبین

لە قامشلۆ لە چالاکی دژی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بە سەدان هەزار کەس کۆبوونەوە. هاوڵاتیان کاردانەوەیان لە بەرامبەر هێرشەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمایی نیشاندا.

بە سەدان هەزار کەس لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر کیمیابارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەریلا.

لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک لە چالاکوانان قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

هەدیە ڕامۆ موسا: "دەوڵەتی تورک هەموو یاساکانی جیهانی پێشێل کردووە و چەکی کیمیایی دژی گەریلاکا بەکاردەهێنێت. ئەمڕۆ هۆکاری کۆبونەوەمان لێرە ئەوەی کە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ گەریلادا دەبین. ئێمە بە هەموو شتێکمانەوە لەگەڵ رێبەرتی و گەریلاکانمانداین”.

سلێمان عەلۆ: "دەوڵەتی تورک لە هەموو لایەکەوە شکستی هێناوە. لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە شکستی هێناوە. بۆیە پەنای بۆ شێوازەکانی وەک بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بردووە. ئەمە یەکەمجار نییە کە دەوڵەتی تورک لە ئەو شێوازە گڵاوانە کەڵک وەردەگرێت. پێشتریش لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی تاوانی جەنگی لەم شێوەیەی ئەنجامداوە. ئەمڕۆ گەلی کورد لەدژی ئەم سیاسەتە قێزەونە رادەپەڕێت. ئەمەش بەو مانایە دێت کە گەلی کورد پێشەنگایەتی بەرخۆدان و خەباتێکی گەورە دەکات. تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بە بەڵگە و دیمەن ئاشکرا کراوەن، بەڵام تا ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی جیهان هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە و بێدەنگن. ئەمڕۆ ئەم گەلە لەدژی بێدەنگی ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

ئەو گەریلاانەی ئەمڕۆ لە شاخ شەڕ دەکەن، بۆ پڕۆژەیەک لە خزمەتی هەموو مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا تێدەکۆشن. لە هەمان کاتدا ئەم پڕۆژەیە بووەتە چارەسەرێکی نموونەیی بۆ هەموو جیهان”.

دایە حەنیفە، دایکی شەهید: "هاتووم بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشانەی کە دەوڵەتی تورک دژی گەریلا ئەنجامی دەدات. ئەردۆغان چی لەو کەسانە دەوێت کە بە چەکی کیمیاوی هێرش دەکاتە سەریان؟ گەریلا کێیە؟ ئەوان منداڵ و خوشک و برا و ئەندامانی خێزانی ئێمەن. ئەردۆغان هەرچییەک بکات ئێمە لەگەڵ منداڵەکانماندا دەبین”.

هونەرمەند سیپان خەڵات: "ئەمڕۆ سەدان هەزار کەس کە لە شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هاتوون بۆ شەرمەزارکردنی دڕندەیی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلا و گەلی کورد، کۆبوونەوە. ئەو هێرشانەی کە دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامی دەدات، نیشانەی داڕمانی دەوڵەتی تورکە. بۆ ئەوەی تێکشکانی خۆی بشارێتەوە یان تەمەنی درێژ بکاتەوە، پەنای بۆ ئەو شێوازە قێزەونە بردووە. گەریلاکان ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان شەڕ بۆ ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. هیچ هێرشێکی دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم بەرخۆدانە بشکێنێت. گەلی کورد بەو بەرخۆدانە پشتیوانی گەریلا دەکات. پێویستە گەلانی جیهان ئەم بەرخۆدانە ببینن”.

باهۆز کە لە سەرێکانیەوە بەشدار بووە: "ئێمە گەنجانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک. ئەو هێرشانەی کە دەوڵەتی تورک لە کوردستان ئەنجامی دەدات، لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەبینرێت. هەموو جیهان شایەدی ئەوەن کە هێرشی کیمیایی لەدژی گەریلا ئەنجام دەدرێن، بەڵام بێدەنگن. پێویستە بێن و بیبینن، ئیدی پێویستە لەدژی هێرشەکان هەڵوێستیان هەبێت."

ف.ق