لە قەڵادزێ لە دژی داگیرکەری واژۆکۆکرایەوە

لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان و وەستاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک واژۆ کۆکرایەوە.

لە بازاڕی قەڵادزێی سر بە ئیدارەی راپەڕین بەمەبەستی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان و وەستاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرا. کەمپینی واژۆ بە شێوەیەکی گەرم لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشوازی لێکرا.

لە رێگای کەمپینەکەوە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکرێت کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کەوردستان رابگرن.

دوای ئەوەی واژۆکان کۆکرانەوە پێشکەش بە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکرێت.

هـ . ب