بنەماڵەی شەنیاشار: ئاکەپەییەکان رووی هاتنەناو خەڵکیان نییە

فەرید شەنیاشار کە لە دژی کوژرانی ئەندامانی خێزانەکەی لە ئێشکگری دادپەروەریدایە وتی، "ئاکەپەییەکان رووی ئەوەیان نییە لە رحا بێنە ناو گەلەوە".

ئەمینە شەنیاشار کە لە ناوچەی پرسوسی رحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا پاسەوانان و کەسوکاری پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز هاوژین و دوو کوڕی ئەویان کوشتبوو، لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا بریندار ببوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کردووە. ئێشکگریی دادپەروەری لە رۆژی ٦١٦هەمیندا بەردەوامە.

فەرید شەنیاشار لە ەبردەم دادگا قسەی کرد و وتی، : لەبەر ئەوەی لە دۆسیەکەی ئێمەدا دادپەروەری نەچەسپێندرا، ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەی پرسوس کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، دیسان لە پرسوس دوو کەسیان کوشت. ئەو پەرلەمانتارەی ئەو کۆمەڵکوژییەی رێکخست و ئەنجامیدا، ئاخۆ لە لایەن کێوە پارێزگاری لێدەکرێت؟ تا ئاکەپە پارێزگاری لەم پەرلەمانتارەی خۆی بکات دەنگەکانی هەڵدەوەرن. لە رحا رووی ئەوەیان نییە بێنە ناو خەڵکەوە".

شەنیاشار سەرنجی راکێشا بۆ سەر قۆناغەکانی دۆسیەکە و وتی، "ئەمە چوار ساڵە دادوەرانی رحا ناتوانن لێپرسینەوە لە دوو ئەمبوڵانس بکەن، کە کەوتوونەتە دۆخێکەوە چیتر بەکارناهێنرێن. بەڵام زۆرجار دەستیان بە سەر پلاکاردەکانی ئێمەدا گرت کە داواکرییەکانمان لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری لەسەر نووسیبوون. نادادپەروەری و ناحەقییەکی گەورە لە ئارادایە. من و دایکم بەردەوام دێینە بەردەم دادگا. پلاکاردەکەمان لە پشت سەرمانەوە هەڵواسیوە. داوای دادپەروەری دەکەین. دروشمی ئێمە 'ئەم داواکارییە بۆ دادپەروەری رۆژێک دێت بۆ هەموو کەس پێویست دەبێت' بەردەوامە. تا دادپەروەری دەچەسپێت ئێمە درێژە بە ئێشکگرییەکەمان دەدەین".

هـ . ب