حەفتەن: داواكاری بنەڕەتی و مافدارانەی گەل، ئازادی، دیموكراسی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتیە

مەزڵوم حەفتەن ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك) ڕایگەیاند، ئێمە رێكخستنی جەماوەری و شۆڕشگێڕین و بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، دیموكراسی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی تێكۆشان دەكەین و پێداگری لەسەر رێبازی نادیموكراتیك هیچ قازانجێكی بۆ هیچ كەس نابێت!

لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەنۆوكەیی لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و باڵادەستی كەش و هەوای سیاسیی لەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران و هاوكات رێكارگەل و شێوەكانی پرسی كورد لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، ئاخۆ دەتوانین هیوامان بە لە یەكتێگەیشتن و پێشكەوتنێكی سیاسی هەبێت؟ بەم بۆنەوە چاوپێكەوتنێكی كورتمان لەگەڵ هەڤاڵ مەزڵوم حەفتەن ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"سازداوە.

مەزلووم حەفتەن لەم دیدارەدا، جەخت لەسەر پشتیوانی لەشۆڕشی گەلانی ئێران دەكاتەوە و دەڵێت؛ چارەنووسی گەلانی ئێران بەیەكەوە گرێ خواردووە و لەهەمانكاتیشدا حەفتەن دەڵێت؛ باشترین و گۆنجاوترین چارەسەری بۆ پرسە هەڵواسراوەكانی ئێران، چارەسەری دیموكراتیك و پێكەوەژیانی ئازادانەی گەلانە.

* هەڤاڵ مەزلووم دەمانەوێت تێڕوانینی ئێوە لەسەر شۆڕش بزانین؛ ئێوە شۆڕش چۆن پێناسە دەكەن؟

ـ گۆڕانكارییە ریشەیی و نەوعیەكان دەتوانین وەكو شۆڕش بەناو بكەین، بەشێوەیەك كە بتوانێت كاریگەری لەسەر هەموو لایەنەكانی ژیان دابنێت. بەمشێوەیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەر گۆڕانكاریەكی ریشەیی شۆڕش بەناو بكات؟ بێگۆمان نەخێر؛ چونكە بنەڕەتی ترین تایبەتمەندی هەر شۆڕشێك ئەساس و نرخگەلێكی ئەو شۆڕشە هەیە كە بەباوەڕی من دەبێت بەگوێرەی دیموكراسی، ئازادی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی بێت. لەم لایەنەوە هەر گۆڕانكاریەك ناتوانێت شۆڕش بێت و زۆر جاریش رەنگە گۆڕانكاریەكان دژە شۆڕشیش بن.

شۆڕش لەگۆڕەپانە جیاوازەكان دەتوانێت پێكبێت؛ بەڵام ئەو شۆڕشەی ئێمە باسی لێوە دەكەین؛ شۆڕشی كۆمەڵایەتیە. ئەساسی ترین لایەنی هەر شۆڕشێك، شۆڕشی زیهنیەتیە؛ واتا گۆڕانكاری ریشەیی دەستەواژەكان، چەمكەكان، ئەگەرەكان، نەبوودەكان، نرخ و هەموو ئەو پرسانەی كە بن مایەی ژیانی لێ سازدەبن و دەبنە هۆی شێوەیەك لەتێڕوانین و پارادایم. لەوەی كە شێوەی بەشداربوونی مرۆڤەكان لەژیان و هەڵوێستەكانیان لەبەرامبەر بە پرسەكان بەگوێرەی شێوەی بیركردنەوەیان، پارادایم و شێوەگرتنی زیهنی ئەوانەیە، شۆڕشی زیهنی چۆن بژین و بۆچی دەژینی ئەوان شێوە دەدات. بەواتایەكی دیكە شۆڕشی زیهنی، شۆڕشی كردەیی و پراكتیكی لەگەڵ خۆیدا دێنێتە كایەوە. واتا گۆڕانكاری لە پەیوەندیەكان، هەڵسوكەوتەكان و پێكدادانەكاندا، داخوازیەكان و شێوەی بەیان كردنی داواكاریەكان، رەت و قەبوڵ كردنی پرسەكان، هەڵوێست، تێكۆشان و بەگشتی شێوەگرتنی ژیانێكی نوێ.

* ماوەی سێ مانگە گەلانی ئێران لەسەر شەقام و كۆڵانەكانن و زۆرێك لەگەلان و لایەنە سیاسیەكان ئەو راپەڕینەی گەل بەچەشنەێك لەچەشنەكان، بەشۆڕشی دەبینن، بەگوێرەی ئەو پێناسانەی بۆ شۆڕشتان كرد، ئاخۆ ئەم سەرهەڵدان و راپەڕینە بە سەركەوتنی شۆڕش ئەنجامگیر دەبێت؟

ـ بێگۆمان، تایبەتمەندی نەوعی لەم سەرهەڵدانەی ئەمجارەی گەلانی ئێراندا بەدی دەكرێت كە نیشانی دەدات گۆڕانكاریەكی ریشەیی و شۆڕشی تێدا بەدی دەكرێت كە مرۆڤ دەتوانێت؛ ئاماژە بەچەند خاڵێك لەوانە بكات:

ـ درۆشمەكان هیوابەخش و ژیان دەخوڵقێنن، درۆشمەكان شۆڕشگێڕانە، بەرهەمە هۆنەریەكان، بەشداربوونی بەرچاوی و هەمەلایەنە لەراپەڕین و سەرهەڵدانەكان و شێوەی بەشداربوونیان، داواكاریەكان تەنیا بەگروپ و چین و توێژێكی تایبەت كۆرت ناكرێتەوە؛ بەڵكۆ گشتگیر و ژیانی و هەموو كەس لەهەناوی خۆیدا دەگرنەوە. بەردەوام بوونی شۆڕش بەشێوەیەكی بەرفراوان سەرەڕای زەخت و گۆشاری رۆژانە و قۆربانیەكان كە نیشانەی لەدڵەوە بوون و ئیرادەی بەهێزی گەلانە لەبەرامبەر بەژیانی باو و بەدەستهێنانی ژیانێكی بەروومەت. پێداگری لەنرخەكانی گەل، خولقاندنی بەهاگەلەلێك لەگۆڕەپانی تێكۆشان و خاوەنداری لەنرخەكان نیشانە لەگۆڕانكاری ریشەیی و زیهنی، بڕیارداری و پراكتیكێك كە نیشان لەو گۆڕانكاریانە دەدات. سەرهەڵدان و راپەڕینەكان خۆرسكن و رێبەرایەتیەكی تایبەتی نییە؛ بەڵام شێوەی بەشداربوونی گەل نیشانەیەكە لە هۆشیاری و لۆژیكی بوون، داواكاریەكانی گشتگیر و بەرێكخستنبوونی گروپیە. هەموو ئەو تایبەتمەندیانە نیشان دەدەن كە سەرهەڵدان و راپەڕینە؛ نیشانەی شۆڕشێكە.

* رژێمی ئێران هەوڵدەدات كە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕی گەلان لەرێگەی زیندانی كردن، ئەشكەنجە و ترس و تۆقاندن سەركۆت بكات. ئاخۆ بەم شێوە نزیكبوونەوانە شەپۆلی ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی گەل كەم بكاتەوە، یا خۆد دایمركێنێت؟

ـ یەكێك لە تایبەتمەندییە هاوبەشەكانی رژێمە سەرەڕۆوەكان ئەوەیە كە ئێرادەی گەلان ناناسن و دانی پێدا نانن و گوێ بەداواكارییە رەواكانی گەلان نادەن. لەلای ئەوان تا ئەو كاتەی گەل سەرەڕای ناعەداڵەتیەكان و هەڵاوردنە زۆرداریەكان، گوێڕایەڵ و بێدەنگ بن، گەلن و پشتیوانی رژێمن، بەڵام كاتێك داواكاریەكان هێنایە زمان و داوای مافیان كرد، ئەو كاتە دەبنە بێ سەر و پێ"بێ دایك و باوك" و نەیاری خۆا!! هەڵسوكەوتی ئەم رژێمەش لەگەڵ شۆڕشگێڕەكان بەمشێوەیە.

گەل بڕیاری خۆیان بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی بەروومەت و خاوەن كەرامەت گرتووە و بۆ گەیشتن بەوەش ئامادەی هەموو قۆربانیەكن و بەرۆژانەش ئەو نرخ و قۆربانیە پێشكەش دەكەن. ئەگەر سەرەڕای كۆشت و بڕەكان و گۆشارە زۆڵمكاریەكان، خەڵك بەپێداگرییەوە لەگۆڕەپانی تێكۆشانن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە سەركۆت بێكارگەرە و شۆڕش وەكو خۆی بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت. بۆیەش نە تەنیا رژێم ناتوانێت بەو نزیكبوونەوانە شۆڕش كپ بكات؛ بەڵكۆ بەبەكارهێنانی ئەو گۆشارانە شۆڕشی جەماوەری و دیموكراتیك بەهێزتر و شۆڕشگێڕانەتر و پێداگیرانەتر دەكات. ئەزموونە مێژووییەكان و سەرهەڵدانەكانی ساڵانی رابردوو و دەرئەنجامەكانیان ئەمڕۆ لەبەرچاومانن و بەروونی نیشانەی ئەو راستیانەن كە ئەشكەنجە، ترس و تۆقاندن هیچ ئەنجامێكیان لێناكەوێتەوە؛ بەڵكۆ ئەوەی ئەنجامەكان دیار دەكات، یەكگرتوویی، بەرێكخستن بوون و ئامادەبوونی بەردەوام لەگۆڕەپانە جەماوەریەكانە.

* بەرای ئێوە ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە جیاوازن. ئەم رژێم و شۆڕشە نیشانەی چین؛ چۆن لەم راپەڕینە دەكەن؟

ـ بەرای من دەوڵەمەندیەكی بەرچاو لەهەڵسوكەوتی شۆڕشی جەماوەری گەل بەدی دەكرێت كە نیشانەی هۆشیاری و زیندوبوون و جێگای رێزگرتنە. ئەم دەوڵەمەندیە هەڵسوكەوت و نەرمبوون و گۆنجاوی لەبەرامبەر بە ئاستەنگی و رێگریەكان، دەبنە هۆكاری گێژبونی رژێم و دەست و پێیە سەركۆتكاریەكانی رژێم و تەنگاویان دەكات. گەل بە ناڕەزایەتی و سەرهەڵدان و رێكارگەلی جیاواز و هێنانە زمانی داواكاریەكانیان توانیوویانە تا ئێستاكە خاوەنداری لە شۆڕش بكەن و رژێم تەنگاو بكەن.

* بەرای ئێوە ئەم رژێم بە سانایی كۆڵ دەدات؟ یا خۆد گوێ لەداواكاریەكانی گەل دەدات؟

ـ دیكتاتۆرترین رژێمەكان لەبەرامبەر بە گەلی هۆشیار و مافخواز توانای بەرگری نامێنێت. لەكاتێكدا گەل هۆشیار و مافخواز بن، هیچ زۆڵم و ستەمێك هەمیشەیی نابێت، لەم كاتەدا ئەوەی گرنگ و بەكاریگەرە داواكاری رژێم نییە، بەڵكۆ ئیرادە، پایبەندی، بەرێكخستنبوون و یەكگرتووبوونی گەلە كە دەتوانێت ئەنجامەكان دیاری بكات.

تا ئێستا ئەوەی لەبەرچاوانە رژێم نایەوێت گوێ لەداواكاریەكانی گەل بگرێت و خۆد بەرەوا و گەل بەناڕەوا دەبینێت و بەهەموو هێزیەوە هەوڵدەدات راپەڕین و سەرهەڵدانەكان سەركۆت بكات. بۆیەش دەیەوێت بە بەكارهێنانی گۆشارێكی كەم ئەنجام وەبگرێت. بەهەموو شێِوەیەك كاردانەوەكان سەیر دەكات و ئەنجامەكان هەڵدەسەنگێنێت كە ئاست و شێوەی بەرخۆدانی گەل دەتوانێت ئەنجامی حیساباتەكان بگۆڕێت، یا خۆد نا.

هەرچەندە تا ئێستاكە لەگەڵ ئەو پاشخانەی رژێم هەیەتی، گۆمانی ئەوەی رژێم لەگەڵ، خەڵك رێككەوێت زۆر كەمە، بەڵام لۆژێكیش حۆكم دەكات كە مرۆڤ بەشێوەیەكی گشتی هەموو لایەنە ئیجابی و نەرێنیەكان هەڵسەنگێنێت كە چۆنیەتی ئەو ئیحتمالاتانە و ئەنجامەكان پەیوەستە بە فاكتۆرگەلێكی جیاوازەوە.

* بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە جەماوەریەی گەڵانی ئێران بەئەنجام بگات؛ دەبێت گەل چی بكەن؟

ـ ئەو ئەنجامەی شۆڕشی جەماوەری تا ئەمڕۆكە بەخوێن و قۆربانی بەدەستیان هێناوە جێگای رێز و بەنرخە و دەستخۆشییە. بەڵام بەرای منیش گەل كارنامەی سێ مانگەی خۆی لەبەرچاو دەرباز دەكەن و هەڵیدەسەنگێنن، بەشێوەیەك كە خاڵە پۆزەتیڤەكان بەهێزتر دەكەن و خاڵە لاوازەكانیش چارەسەر دەكەن. پاراستن و بەهێزكردنی خاڵە كاریگەرەكان بەتایبەتی بەرفراوانی، یەكگرتوویی و بەردەوامی شۆڕش، مەدەنی و دیموكراتیكبوونی شۆڕش، پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، پەیوەست نەبوونی شۆڕش و پاراستنی تایبەتمەندییە خۆرسكەكانی گەورەبوونی شۆڕشەكە نیشان دەدات. یەكگرتوویی، بەرفراوانكردن و بەرێكخستنكردنی شۆڕش، جەختكردنەوە و پێداگری لەسەر ئازادی و دیموكراسی، عەداڵەتی كۆمەڵایەتی و داواكاری هاوبەش و گرۆپی لەسەرهەڵدان و راپەڕینەكانە و كاركردن لەسەر بەشداربوونی چین و توێژی ناوینی كۆمەڵگە و تەواوكردنی هەمەلایەنی شۆڕش.

رێگرتن لە كۆكردنەوەی سەركۆتەكان لەجۆگرافیایەكی تایبەت بەتایبەتی لەسەر بەلووچستان، كوردستان، گیلان و مازندەران بەبەشداری بەرفراوانی گەل لەهەموو شوێنەكان، هۆشیاری و خاوەنداری لەشۆڕش و دەستكەوتەكانی بەرەخنەی خوڵقێنەر و ئەرێنی و روشنكردنەوەی پرەنسیپەكانی رەت و قەبووڵ.

* وەكو پەژاك هەر لەسەرەتای راپەڕین، ئێوە پشتیوانی خۆتانتان لەداواكاریەكانی گەل راگەیاند؛ بەرای ئێوە داواكاریەكانی گەل چین؟

ـ ئێمە رێكخستنێكی جەماوەری و شۆڕشگێڕین، بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، دیموكراسی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی تێكۆشان دەكەین. رێزمان بۆ ئێرادە و داواكاری گەل نیشاندەدەین و باوەڕمان بەهێزی گۆڕانكاری جەماوەریانەی گەلە.

گەلان لەدژی زۆڵم، ستەم، هەڵاواردن، جیاكاری و نایەكسانی، ناعەداڵەتی كۆمەڵایەتی و رەگەزی، قۆرخكاری گەورە بەرێكخستنكراو، نەبوونی ئاسایش و ئەمنیەت سەریان هەڵداوە و راپەڕیوون. ئازادی، دیموكراسی، زندگی باكەرامەت، بەدەستهێنانی نانێك كە خوێنی بۆ نەڕێژراوە، رێزگرتن لەبەرامبەر بەئێرادەی ئازاد و ئاسایش و ئەمنیەتیان دەوێت. گەل دەیەوێت بەرێزەوە ژیان بكات، كەسێك پارێزەری نەبێت و ئێرادە بن پێ و سەركۆت نەكات. داوای مافە ژیانی و كۆمەڵایەتیەكانی دەكات. دەیەوێت بەواتای راستەقینەی ژیان، ژیان بكات، نە ئەوەی كە بەهەرنرخێك تەنیا زیندوو بێت. دەیەوێت لەهەموو گۆڕەپانەكانی هزری، بڕیاردان و پراكتیكی ژیانی بەشداریەكی راستەقینەی هەبێت. لەم رووەوە ئێمە هەمیشە جەختمان لەسەر كردۆتەوە كە رێز لە بیروڕای گەل، ئێرادە و داواكاریەكانیان گەل دەگرین و پشتیوانی لەداواكاریەكانیان دەكەین.

* گۆنجاوترین رێ و رێبازەكانی بۆ دەربازبوون ئێران لەم قۆناخە چۆن دەبینن؟

ـ گەل بەشێوەیەكی درۆست و ئاشكرا هاوار دەكات كە ئەم شێوە ژیانەی پێ تەحەمۆڵ ناكرێت و بەشانازییەوە و بە قەبوڵ كردنی قۆربانی بۆ گەیشتن بەژیانێكی بەكەرامەت تێكۆشان و گیانبازی دەكات. بۆیەش بەپێداگری لەسەر پاراستنی بارودۆخی هەنووكەیی و راستكردنەوە و ریستۆرە كردنی هەندێ كێشەی بچووك ناگاتە هیچ شوێنێك، ئەمە رێگا چارەسەری نییە، بەڵكۆ پرسە و مۆشكیلەكان قوڵتر و تەنانەت گەیشتنە بن بەستە.

داوای بنەڕەتی و مافداری گەل، ئازادی، دیموكراسی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتیە كە بەشێوەیەكی كۆنكرێتی بەرەوپێشبردنی دیموكراتی هەرێمی، خۆبەرێوەبەری هەرێمی و نەبوونی ناوەندگەرایی"لامەركەزی" دەتوانن لەم قۆناخەدا وەكو چارەسەری بیریان لێ بكرێتەوە. ئەڵبەتە ئەم بابەتە پێویستی بە فەراهەم كردنی بارودۆخی پێویست بۆ كردەیی كردنە. گەرەنتی جێبەجێ كردن و پاراستنی و گەرەنتی كردنی پێویستە. ئەم گەرەنتیكردنە بەشێوەی ئاخاوتن، بەڵێن دان و لەیەكتێگەیشتن و لەبەرچاوگرتنی كەشی ئەمنی و تەنانەت سیاسی پێكنایەت، بەڵكۆ پشتیوانەیەكی یاسایی پێویستە، بۆیەش گۆڕانكاری بۆنیادی یاسایی بنەڕەتی و دیموكراتیزاسیۆن پێویست و دەست لێبەرنەدراوە.

* تێڕوانینتان لەمەڕ پرسی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران چییە؟ ئایا كاتی خستنە بەرباس پرسەكە گەیشتووە، یا ئەوەی كە كوردەكان بۆ بەرخۆدان لەدژی رژێم، دەبێت هەڵوێستیان لەگەڵ هەموو گەلانی ئێران و جیاوازیەكانی ئێران یەكبگرنەوە؟

ـ رژێمە دەسەڵاتدارە دوابەدوای یەكەكانی سەر ئێران هەمیشە بەچاوێكی ئەمنی و ئاسایشیەوە سەیری كوردیان كردوە، ئەوانیان بێ بەش هێشتووەتەوە و زۆڵم و ستەمیان لێیان كردوون. دەسەڵات هەمیشە نا و ناتوورەی جیاوازیان لەسەر كوردان داناوە و بەشێوەیەكی ئامانجدار پەلاماری كوردانیان داوە. سەرەڕای ئەوەی كوردەكان یەكێك لە پێكهاتە رەسەنەكانی ئەو وڵاتەن بەدرێژایی مێژوو لەگەڵ گەلانی تردا بەشێوەیەكی ئاشتیانە ژیاون، بەڵام دەسەڵات هەمیشە بەچاوێكی بێگانە هەڵسوكەوتی كردوە. هەڵسوكەوتی زاڵمانە لەگەڵ كوردەكان تەنیا گرێدراوی كوردەكانی ئێران نییە، بەڵكۆ رژێمە دەسەڵاتدارە یەك بەدوای یەكەكانی دیكەدا یەكێك لەهۆكارەكانی نەبوونی چارەسەری دیموكراتیكی پرسی كوردە لەناوچەكەدا. هاوكات زۆڵم و ستەمی رژێم لەسەر كوردان باسێكی دوور و درێژی مێژووییە. پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ گەلانی دیكەی هەرێمەكە جۆانترین و رازاوەترین بەشی مێژووی ناوچەكەیە.

ئەمڕۆكە پرسی كوردان لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەی نێو ئێران تێكهەڵكێشی یەكترن. ئێش و ئازارەكانیان هاوبەشن و دەرمانەكەشیان هاوبەشە. یەكگرتوویی و یەكگرتنی گەلان بەردەوامی شۆڕش و گەرەنتی كردنی سەركەوتنە. لەبەر ئەوەش هەر كاروكردەوەیەك بەهەر شێوەیەك ئەم یەكگرتن و یەكگرتووەییە لاواز بكات، زەبر لەشۆڕشی گەلانی ئێران دەدات. لەئێستاكەدا هەڵوێست نیشاندانی كوردانیش وەهایە. كوردەكان لەئێرانێكی دیموكراتیك دەتوانن بەئازادانە بژین. بۆیەش پێویستە ئەم ئازادیە، دیموكراتیزە كردنی ئێران و دەست لەنێودەست لەگەڵ گەلانی دیكەی ئێران دەستەبەر دەبێت.

* هەلومەرجە هەنووكەییەكانی بۆ چارەسەری پرسی كورد لەم قۆناخە زەمانیە چییە؟ ئاخۆ رژێم لەسەبارەت بە رێكاری دیموكراتیك بۆ پرسی كورد بیر لەچی دەكاتەوە؟

ـ پرسی كورد بەپرسی گەلانی دیكەی ئێرانەوە پەیوەستە و گرێ خواردووە و چارەسەركردنی ئەم پرسە گرێدراوی بارودۆخی گشتی گەلانی ئێرانە. ئەو هەلومەرجەی پێشهاتووە بەشەپۆلێكی نوێ هۆشیاری، داواكاری و سەرهەڵدان و شۆڕشی جەماوەری بارودۆخێكی تایبەتی بۆ گەلان درۆست كردوە كە دەتوانێت دەستكەوتگەلێكی مێژووییی لەگەڵ خۆیدا بخۆلقێنێت.

بەڵام بەشێوەیەكی تایبەت و پەیوەست لەگەڵ كورداندا تا ئێستاكە هیچ گۆڕانكاریەكی پۆزەتیڤ لەتێڕوانین و هەڵسوكەوتی رژێم بەدی ناكرێت؛ بەڵكۆ بەشێوەیەكی خراپتر و نەرێنی تریشە. رژێم كوردەكان وەكو بەرپرسیاری سەرهەڵدانی ئەم شۆڕشە جەماوەریە دەبینێت بۆیەش گۆشارێكی زۆری خستووەتە سەر كوردان، بەشێوەیەك هەرێمەكەی ملیتاریزە كراوە و زۆرترین شەهید و بریندارەكان لەجۆگرافیای كوردستانە. رژێم هەوڵدەدات بەسەركۆتكردن و كۆشت و بڕ و ناو و ناتوورەی ئامانجدار لەدژی كوردان ئەوان ناچار بەكاردانەوە بكات و تەنانەت شەڕێكی نەخوازراو هەڵگیرسێنێت و بەبڵاوكردنەوەی و ئاراستەكردنی پرسەكان، شۆڕشی جەماوەری لەراستەرێ خۆی دەرخات و سەركۆتی بكات.

هێرشە ئامانجدار و دوای لەدوایەكان لەدژی ئۆپۆزسیۆنی كوردی و هەڵسوكەوتی هاوبەش و دۆژمنكاریەكان شانبەشانی دەوڵەتانی تورك و ئێراق لەبەرامبەر بەكوردەكان ئەوە نیشان دەدات كە هیچ ئامانجیان لەرێگا چارەسەری دیموكراتیك پرسی كورد ناكەنەوە؛ بەڵكۆ هەوڵدەدەن زیاتر رووبەرووی بن بەستی بكەنەوە.

* كوردەكان دەبێت چە رێكارێكی بخەنە بەردەم رژێمی ئێران؟

ـ كوردەكان داوای چارەسەری پرسی كورد و گەلانی تری ئێران بەشێوەی دیموكراتیك و ئاشتیانە دەكەن. دەیانەوێت لەئێراندا ئازادی و دیموكراتیك بەپاراستنی ناسنامە و رێزگرتنی هاوبەشانە، بەشێوەی پێكەوەژیانی ئازادانە لەپاڵ گەلانی دیكەی ژیانێكی بەروومەت و بەكەرامەتیان هەبێت.

بەگوێرەی ئەوەش رێگا چارەسەری پرسی گەلی كورد و لەچوارچێوەی پرسی گەلانی ئێرانە، بۆیەش پێداگری لەسەر پرسی گشتی گەلان چارەسەرئامێزترە و لە بەرەوپێشبردنی دیموكراسی لەناوچەكە و سیستەمی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك لەئێران دەتوانێت ئەزموون بەخش بێت. كوردەكانیش پێویستە بەگوێرەی ئەم راستیانە داواكاری و ئامادەكاریەكانی خۆیان بكەن.

* ئەگەر رژێم رێكارێك دەستنیشان بكات، یەكەمین هەنگاو یا ئەو گۆڕانكاریانە چین كە كەشی رێكارەكە بەلارێدا نەبرێت؟

ـ بەرای من یەكەمین هەنگاوەكان لەم قۆناخە بۆ نیشاندانی باوەڕی و درۆستكردنی كەشێكی گۆنجاو بۆ هەنگاوە ئەرێنیەكانی دیكە؛ كۆتایی هێنان بە لەسێدارەدانەكان، ئازادی زیندانیانی سیاسی و دەستگیركراوەكانی شۆڕشی هەنووكەیی، كۆتایی هێنان بەكەشی ئەمنی ـ ئاسایشی، هەڵگرتنی باری نائاسایی و میلیتاریزەكردنی شارەكان هەرچەندە رانەگەیندراوە، بەڵام بەكردەوە جێبەجێ دەكرێت و پێكهێنانی كەشێكی گۆنجاو بۆ بەیانكردنی ئازادی و ئێرادەی گەل.

* رێگە چارەسەری دیموكراتیك و پرسی رووخانی رژێم دوو بابەتی جیاواز لەیەكدین و هەرلایەن و ئەجیندایەكیش بەگوێرەی بەرنامە و ستراتیژی خۆی نزیكی ئەم پرسە دەبێتەوە، ستراتیژی بنەڕەتی ئێوە بۆ هەموو گەلان و جیاوازیەكانیان چییە؟

ـ ئێمە بەشێوەیەكی بۆنیادی و ریشەیی جەختمان لەسەر رێگا چارەسەری دیموكراتیكی پرسەكانە و لەو باوەڕەداین و هەمیشە پێداگریمان لەسەر چارەسەری ئاشتیانە و دیموكراتیانەیە و یەكەم هەنگاویشمان هەر ئەوەیە. ئەگەر لەهەندێ قۆناخی جیاوازدا لەرووی ناچارییەوە و لەنەبوونی كەشێكی گۆنجاوی دیموكراتیك و جاروبار هەندێ رێبازی دیكە بەكارهاتوون، ئامانج رەخساندنی كەش و هەوایەكی دیموكراتیك بووە. بێگۆمان پێویستە جەخت لەوەش بكەینەوە كە بەشێوەیەكی بنەڕەتی پێداگریمان لەسەر رێبازی و چارەسەری دیموكراتیكانەیە، بەڵام ئەوەش مەرجی خۆی هەیە و خاوەنی تایبەتمەندی و پێوانەی تایبەت بەخۆیەتی، بۆیەش لەم رووەوە كەس ناتوانێت بۆ ئامانجێكی تر بەكاری بهێنێت. لەم بارەیەوە بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێن، جەختكردنەوە لەسەر رێبازەكانی نادیموكراتیك و وەكو یەكەم رێباز بیركردنەوە، هیچ قازانجێكی بۆ كەس و هیچ لایەنێك نابێت!!

ژ.ت