هه‌په‌گه: ١٠ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له ١٧ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لانیكه‌م ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ ی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا.
له ١٧ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لانیكه‌م ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ ی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كانه‌وه ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
"سوپای توركی تاوانباری شه‌ڕ نزیكه‌ی ٦ مانگه به‌و بۆمبانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن، چه‌كی كیمیایی، فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك به ده‌یان هه‌زار جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان. له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان، خۆڕاگری ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به‌رده‌وامه. سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌رباری هێرشه‌كانی كه له دژی یاسای شه‌ڕن ناتوانێت به‌رخودانی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت، كه به ئازایه‌تیه‌كی به‌رز و ئیراده‌یه‌كی ئاپۆیی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. سوپای توركی داگیركه‌ر كه له‌و هێزانه‌مان كه به تاكتیك و رێبازی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان گورزی به‌رده‌كه‌وێت، قورسایی خۆی خستووه‌ته سه‌ر به‌كارهێنانی بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی. به‌م جۆره‌ش تاوانی شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات.
له ١٧ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان لانیكه‌م ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ی دیكه‌ش برینداربوون. سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٥ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٩ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كرد.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٦:٣٠، ١٧:٠٠ و ١٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان شه‌ش جار به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر. له هه‌مان كاتدا كاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٥:٢٠ دوو جار به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیانه‌دا ئه‌وه ده‌ستنیشان كرا كه ٤ داگیركه‌ر سزادراون.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٤:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا هێزه‌كانمان به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا، كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران. ٥ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٥:٣٠ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه جارێكی تر روویانكردبووهوه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ چالاكی سابوتاژ كرا. له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر به سه‌ختی برینداربوون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٩:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ده‌روێشی خواكورك، سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌ران بوونه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان. له‌و چالاكیهدا سه‌نگه‌رێك روخێنرا، ٢ داگیركه‌ریش سزادران.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٩:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ئاخین له خواكورك كرانه ئامانجی چالاكیه‌ك به چه‌كی قورس.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابودا:
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٠:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شای ئامێدی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
له ٣ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٥:٣٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك برینداربوون.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٧:١٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٩:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به شێوازی نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٢٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی:
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌مدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی ٢٠ جار بۆردومان كران.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٥ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م له گاره زه‌وییه‌كانی گوندی گوزه ٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كار، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٢٩ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئێف ئێم و چه‌مچۆ به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك به ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی سوڕایه‌وه.
له ٤ی تشرینی یه‌كه‌م له خواكورك گۆڕه‌پانی گۆشین، شاخی به‌ربزن و هۆرن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
له‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا هێزێكی ئێمه‌ی لێ نییه
له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنی باشوری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، كه له ٤ی تشرینی یه‌كه‌مدا له ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامداوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه له ئۆتۆمبێلێكدا كه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ٢ په‌كه‌كه‌یی تێدان. له‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه هێزه‌كانی ئێمه‌ی لێنییه و ده‌بێت بزانرێت كه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه".
هـ . ب