ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، "به‌رخودانی مێژویی كه هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی درێژه‌ی پێده‌ده‌ن ده‌ریده‌خات كه هیچ شتێك ناتوانێت ئیراده‌ی مرۆڤ تێكبشكێنێت. هێزه‌كانمان تاكتیكه‌كانی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك به وه‌ستایی ده‌یكه‌ن به كردار، ئاستی شه‌ڕ و پێرفۆرمانسی ده‌گه‌شێننه‌وه و گورزی قورس له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ده‌ن.
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان بۆ بیرهێنانه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هاوڕێیانمان رێزان ئامه‌د و ئاگر بۆتان (سه‌رحه‌د ساكچی) كه فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی گه‌شه‌كردن و به‌هێزكردنی تاكتیكه‌كانی گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێن، ٢٧ چالاكیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا ٢٩ داگیركه‌ر سزادراون، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون. له هه‌مان كاتدا هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی تێكشكێنرا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری ریۆ له‌ناوبرا. سوپای توركی داگیركه‌ر ٣ جار به چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٤٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٧ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و هاوه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كان كه ئه‌نجامدراون به‌م جۆره‌ن:
١.له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی له هه‌رێمی زاپ:
له‌چواری ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:١٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركهریاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له چواری ئه‌یلول كاتژمێر له نێوان ١٠:٠٠ و ١٣:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به گۆڕه‌پانی چه‌مچۆی زاپ بچن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ١١ جار له داگیركه‌رانیاندا و ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٤٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فهداكاری سه‌ر به سیدای زاپ. هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان دوو جار به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆی زاپیاندا.
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆی زاپیاندا و ٦ داگیركه‌ر سزادران.
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركهریان دا. دوای ئه‌و لێدانه به‌هێزه، داگیركه‌ران به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكرا.
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٨:١٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئارژینیاندا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٥ی ئه‌یلولدا داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بێن، هێزه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا. دوای لێدانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٥ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ٠٥:٥٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به گۆڕه‌پانی چه‌مچۆی زاپ خسته ژێر چاودێرییه‌وه. به چه‌كی قورس و به دیاریكراوی له هه‌ندێك له داگیركه‌ران وه‌شێنرا. له‌وێ یه‌كیان ئه‌فسه‌ر ٤ داگیركه‌ر سزادران و ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ٥ ئه‌یلول كاتژمێر ٠٦:٢٠ دا تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فهداكاری سه‌ر به گۆڕه‌پانی سیدای زاپ سیستمێكی كامێرای حه‌راریان له‌ناو برد.
له ٥ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٢٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به تاكتیكی نیشان شكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به چه‌مچۆی زاپیاندا و داگیركه‌رێكیان سزادا.
٢. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٥:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌و حهفارانهیاندا كه داگیركه‌ران بۆ دروستكردنی رێگه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به‌كاریان ده‌هێنان. دوای لێدانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون دروستكردنی رێگه‌كه رابگرن. له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانمان له‌و درۆنانهیاندا كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌وه ده‌سوڕانه‌وه و درۆنه‌كان ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
٣. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٤ی ئه‌یلول تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری ریۆیان كه له نێوان گه‌لی ره‌ش و شاخی ماسیرۆ له جوڵه‌دابوو خسته ژێر چاودێرییه‌وه و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان كاتژمێر ٠٨:٠٠ به تاكتیكی سابۆتاژ به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌و ئۆتۆمبێلهیاندا. له‌و چالاكیهدا ١٣ داگیركه‌ر سزادران و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه به ته‌واوه‌تی تێكشكا.
٤. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕيی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا، كه ده‌یانویست سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان بكه‌ن. دوای دهستوهردانهكهی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٤ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٣:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له مه‌تینا هه‌لیكۆپته‌ر سوڕانه‌وه. هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی كه ویستی له گۆڕه‌پانی به‌رخودان سه‌رباز دابه‌زێنێت له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج و لێیدرا. ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره كه به هۆی لێدانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمانه‌وه گورزی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت ئاگری گرت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی هه‌ڵسێته‌وه و له‌و شوێنه‌دا سوتا و له‌ناوچوو.
٥. هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٤ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی شاخی جودی دوو جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٥ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فهداكاری سه‌ر به هه‌رێمی سیدای زاپی به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد. ئه‌وه ده‌ستنیشان كرا كه گازی كیمیایی بهركاهێنراو ره‌نگی سپیه و تامه‌كه‌ی ترشه و كاتێك به‌ر له‌شی مرۆڤ ده‌كه‌وێت ده‌بێته هۆی سوتاندنه‌وه له قورگ و گه‌ده‌دا.
٦.هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٤ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان سوڕانه‌وه.
له ٤ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و چه‌مچۆ به ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
له ٤ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا و شه‌هید عادل ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٤ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی شاخی زهنگیلی گاره دوو جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. ئاگرێك كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه له‌و گۆڕه‌پانه كه‌وتووه‌ته‌وه تائێستا به‌رده‌وامه.
له ٤ و ٥ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید فه‌داكار، شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٤٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب