هه‌په‌گه: ٣ داگیركه‌ر سزادران، گورز له سكۆرسكییهك وه‌شێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی وه‌شێنرا.
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی وه‌شێنرا.
راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاند و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، گورزی قورس له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ده‌ن. له چالاكییه‌كاندا به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان ٣ داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٦ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٢٢ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كرد. سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ و ئه‌شكه‌وتی بریندارانیش هه‌وڵ ده‌دات سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به حه‌فاره بڕوخێنێت.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٢:١٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانی ساجا له دوو قۆڵه‌وه به چه‌كی قورس له هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكیان دا كه هه‌وڵی ده‌دات هێزه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كه دابه‌زێنێت. له ئه‌نجامدا گورز له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه درا و ناچاربوو له گۆڕه‌پانه‌كه بڕوات.
له ١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له گروپێك له داگیركه‌رانیاندا و له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا. كاتژمێر ١٨:٠٠ش جارێكی تر له داگیركه‌راندرا و ٢ داگیركه‌ری دیكه سزادران.
ئه‌و چالاكییه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانمان هاوڕێیانمان دۆغان ژیركی، كاركه‌ر سه‌ربه‌ست و رۆژدا كۆتۆل ئه‌نجامدرا كه له زاپ به شێوه‌یه‌كی مێژوویی خۆڕاگرییان كرد، به گیانبازی شه‌ڕیان كرد و چوونه كاروانی نه‌مرانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له ١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، دوو جار به تاكتیكی سابوتاژ چالاكی كرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی
له ١ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و ئه‌شكه‌وتی برینداران، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٦ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. ئه‌وه ده‌ستنیشان كرا كه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران گازی كیمیایی به‌كارهێنراو دوكه‌ڵه‌كه‌ی خۆڵه‌مێشی و ره‌ش بووه و ئه‌و مادده كیمیاییه‌ی دوكه‌ڵه‌كه ڕه‌شه‌كه كاتیچك ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وی ده‌جوڵا و ده‌گۆڕدرا بۆ ده‌نكۆڵه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ١ و ٢ی ئویلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی قه‌ڵای چه‌مچۆ و شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی درۆن سوڕانه‌وه.
له ١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ٣ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ٢٢ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئێف ئێم، سیدا، قه‌ڵای چه‌مچۆ و شه‌هید عادڵ به ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
له ١ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٤٥ گۆڕپانی به‌رخودانی شاخی جودی به چه‌كی قورس بۆردومان كرا.
له ١ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و وه‌رخه‌لێ هه‌وڵی دا به حه‌فاره سه‌نگه‌ره‌كان و تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت.
له ١ی ئه‌یلول هێزه‌كانی په‌ده‌كه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به هاوكاری سوپای توركی داگیركه‌ر درێژه‌یان به كاری دروستكردنی رێگه دا".
هـ . ب