راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"چالاكی و به‌رخودانی هێزه‌كانی ئێمه به بڕیارداری مه‌زن به‌رده‌وامه. له‌و چالاكیانه‌ی هێزه‌كانماندا ٤ داگیركه‌ر سزادران. تونێله‌كانی شه‌ڕ ٢٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. ٢٦ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كراون. جموجۆڵی درۆنه‌كانیش به‌رده‌وامه.
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر هێرش و چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له هه‌رێمی مه‌تینا:
٩ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم له داگیركه‌ران درا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له داگیركه‌راندرا.
له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، هێزه‌كانمان ده‌ستنیشانیان كرد كه داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا وێڕای توركی به كوردی و عه‌ره‌بیش له ناو خۆیاندا قسه‌ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی زاپ:
٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین به نیشانشكێن داگیركه‌رێك سزادرا.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧:٠٠ له دژی داگیركه‌ران كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر جێگیر بن به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا.
١٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر، له دژی داگیركه‌ران كه به ته‌قه‌مه‌نی ویستیان تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ بۆردومان بكه‌ن، به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا. دوای ئه‌و چالاكییه داگیركه‌ران بڵاوه‌یان پێكرا و ناچار بوون هێرشی سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ رابگرن.
هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رده‌وامن
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٣ جار تونێله‌كانی شه‌ڕ، له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركهریش ٢ جار به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١١:٠٠ تا ١٨:٠٠ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ١٦ جار به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی شه‌هید هه‌ورێ بۆردومان كران.
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٢٠ تا ١٨:٠٠ له دژی تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٧ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٨ی حوزه‌یران تا ١٠ی حوزه‌یران له هه‌رێمی مه‌تینا، گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێ له باره‌گای كانی ماسی ده‌وڵه‌تی تورك له باشوری كوردستان به كاتیوشا بۆردومان كرا.
٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئامێدی، وه‌رخه‌لێ و چه‌مچۆ له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی شه‌ڕ و له سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران.
٩ی حوزه‌یران درۆن له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ر سوڕانه‌وه.
٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی وه‌رخه‌لێ، چه‌مچۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ١٠ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٩ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید شاهین، كاركه‌ر، وه‌رخه‌لێ و شاخی ئۆرتێ ١٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب