هه‌په‌گه: ٦ داگیركه‌ر سزادران، ٢ گه‌ریلا شه‌هیدبوون
له‌چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/یهژهاستاردا ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. له مه‌تینا له شه‌ڕ دا ٢ گه‌ریلا شه‌هیدبوون.
له‌چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/یهژهاستاردا ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. له مه‌تینا له شه‌ڕ دا ٢ گه‌ریلا شه‌هیدبوون.
راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"له ئه‌نجامی چالاكی هێزهكانمادا ٦ داگیركه‌ر سزادران. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٨ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی، ٦ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٤٤ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
له هه‌رێمی مه‌تینا له چالاكیه‌كی به‌هێزدا، هاوڕێیانمان پڵنگ و زنار به شێوه‌یه‌كی گیانبازانه شه‌ڕیان كرد و له چركه‌ساتێكدا كه دوژمن چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد گورزی قورسیان لێوه‌شاند و شه‌هیدبوون.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ٣٠ ئه‌یلول له گۆره‌پانی شاخی سوری مه‌تینا، هێزه‌كانی دوژمن كه بۆ تابلۆی رێگای سه‌ربازی داگیركاری له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیرببوون، خرانه ژێر چاودێرییه‌وه. كاتژمێر ١٦:٣٠ به شێوازی هێرش له دژی داگیركه‌ران چالاكی ئه‌نجامدرا. به نارنجۆك و چه‌كی سوك له شوێنێكی نزیكه‌وه له داگیركه‌راندرا و لانیكه‌م ٦ داگیركه‌ر سزادران. داگیركه‌ران كه ده‌ستیان له تیمه‌كانی چالاكی ئێمه وه‌ردا، كرانه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه. له شه‌ڕ و بۆردوماندا هاوڕێمان پڵنگ ته‌یی و زنار ره‌ش كه به گیانبازی شه‌ڕیان كرد، شه‌هیدبوون.
ئازایه‌تی گه‌وره، رۆحی گیانبازی و رێبازی به‌هێزی هاوڕێیانمان پڵنگ و زنار له لێدان له دوژمن بۆ ئێمه ده‌بێته نمونه و ئێمه له تێكۆشانماندا به‌رده‌وام خاوه‌ندارییان لێده‌كه‌ین. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانی قاره‌مانمان و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: پڵنگ ته‌یی
ناو و پاشناو: ئۆرهان پهزیت
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
ناوی دایك- باوك: نێرگز - كامیل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ مه‌تینا
ناسناو: زنار ره‌ش
ناو و پاشناو: عه‌دنان حه‌مۆ
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
ناوی دایك- باوك: یاشار - مسته‌فا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ مه‌تینا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس ٢ جار له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگریاندا.
شه‌وی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له ٢ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكیاندا كه هه‌وڵیاندا هێزه‌كانیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا دابنێن. له ئه‌نجامدا ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بڕۆن.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٩:٤٠ و ١٠: ٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ده‌روێشی خواكورك به چه‌كی قورس ٢ جار تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات و شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٨ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م زه‌وییه‌كانی گوندی یه‌كماڵ و گۆڕه‌پانی كانیسارك له گاره و گۆڕه‌پانی سه‌ر مه‌تینا له میتینا ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، شاخی هه‌كار، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی بهار و چچهمچۆ به ده‌یان جار به كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌مدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه.
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌م سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بڕوخێنێت.
بۆردومانی ئێران به‌رده‌وامه
له ٥ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تائێستا له هه‌رێمی خواكورك گۆڕه‌پانه‌كانی به‌ربزین و هۆرنێی گۆشین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان ده‌كرێن".
هـ . ب