له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "گه‌ریلا كه بووه‌ته هیوای گه‌لانی بن ده‌ست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه سوپای تورك شكست بدات و جێگره‌وه‌ی سیستمی ده‌وڵه‌ته هه‌ژمۆنخوازه‌كانی پێشكه‌ش كردووه، ترسی خستووه‌ته ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش به هه‌موو جۆرێك له رووی ته‌كنه‌لۆژیاوه پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن، به‌ركاهێنانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، چاوپۆشی لێده‌كه‌ن. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به بوێری و له‌خۆبوردویی به‌رز به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێك ده‌وه‌ستنه‌وه، قوربانیش ده‌دات به‌ڵام تاكۆتایی ده‌ست له‌و به‌رخودانه به‌رناده‌ن. به جێبه‌جێكردنی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیمكراتیك و هونه‌ری لێدانی به‌هێز، چالاكییه‌كانمان كه گورز له دوژمن ده‌وه‌شێنن به‌رده‌وامن.
له‌چالاكی هێزه‌كانماندا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، خێمه‌یه‌ك له‌ناوبرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٤٠ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كرد".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دواتر به چه‌كی قورس لێیاندان. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، خێمه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌ناوبرا.
له ٢٦ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه هانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ده‌كرد و ویستیان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگره‌وه، هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك و نارنجۆك لێیاندا. دوای ئه‌و گورزه‌ی هێزه‌كانمان له‌وانیاندا، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه داگیركه‌ران بۆ بۆمبڕێژكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده‌یان كردبوو، به‌و داگیركهرانهدا ته‌قیه‌وه. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٧:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشان شكێن له داگیركه‌رانیاندا، له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٤:٠٠ له چه‌مچۆ داگیركه‌ران كه به چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆزیان بۆردومان ده‌كرد، ویستیان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزا درا و داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له ٢٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا و به چالاكی نیشانشكێن داگیركه‌رێك به سزا گه‌یه‌نرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٦ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا و شاخی ئێف ئێم هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ١٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
گۆڕه‌پانی شاخی شهكیفی خواكورك و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٦ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، كوڕه‌ژارۆ، ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤٠ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٥ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێ له مه‌تینا، گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ و شاخی ئێف ئێم به ده‌یان جار به كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كران.
له ٢٦ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، ساجا، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕانه‌وه.
له ٢٦ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به حه‌فاره سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بڕوخێنێت".
هـ . ب