ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌باره‌ت به‌و گهریلایهنهی شه‌هیدبوون ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"گۆڕه‌پانی ئێمه له زاپ كه له مێژووی تێكۆشانی ئازادی كوردستاندا شایه‌تی به‌رخودانی بێهاوتا بووه، ئه‌مڕۆ جارێكی تر له هێرشه دژواره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا كه به‌مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی گه‌له‌كه‌مان ده‌جوڵێته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا زۆر جار له گۆڕه‌پانی زاپ گورزی به‌ركه‌وتووه و وانه‌ی لێ فێرنه‌بووه، گه‌ریلاكانی ئازادیمان به پێی ئه‌رك و پێگه‌ی مێژوویی زاپ وه‌ڵامیان دایه‌وه و گورزی دژواریان لێدان و زه‌بری گه‌وره‌یان له ئامانجه‌كانی داگیركه‌رانی كۆلۆنیالیست وه‌شاند. له پێشه‌نگانی ئه‌و تێكۆشانه ئه‌فسانه‌یی و مێژووییه هاوڕێیانمان نودا، چیا، ده‌مهات، تۆڵهڵدان و جودی به شێوه‌یه‌كی گیانبازانه به‌شداری چالاكییه كاریگه‌ره‌كان و به‌رخودان بوون. ئه‌ركی مێژوویی خۆیان به شێوه‌یه‌كی هێژا و به‌نرخ به جێگه‌یاند و بوونه هێمای نه‌مری به‌رخودانمان له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتن. هاوڕێیانمان نودا، چیا، ده‌مهات، تۆڵهه‌ڵدان و جودی به گیانبازی و ئازایه‌تی خۆیان بوونه نمونه‌یه‌كی بژارده‌ی هێڵی ئازادی ژنان و جه‌نگاوه‌رانی ئاپۆیی. ئه‌وه‌ی به‌ر ئێمه‌ش ده‌كه‌وێت سه‌رخستنی تێكۆشانی مێژوییمان كه ئێمه نۆرهكهمان له‌و هاوڕێیانه‌مان وه‌رگرتووه.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هید بوون به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: نودا كهدكار
ناو و پاشناو: له‌یلا گوزه‌ل
شوێنی له دایكبوون: ئه‌رزڕوم
ناوی دایك- باوك: ئیپه‌ك – محه‌مه‌د سه‌لیم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: چیا روبار
ناو و پاشناو: دوچهم چه‌لیك
شوێنی له دایكبوون: ئێلیح
ناوی دایك- باوك: گونه‌ش- نازم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢١ی ئابی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: ده‌مهات هه‌ره‌كۆل
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د خالید تاش
شوێنی له دایكبوون: سێرت
ناوی دایك- باوك: قودره‌ت - سه‌بری
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: تۆڵهڵدان هێڤی
ناو و پاشناو: ئومید كورتولش
شوێنی له دایكبوون: دوزجه
ناوی دایك- باوك: ئه‌مینه- گۆكسهل
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: جودی مه‌لازگرت
ناو و پاشناو: سینان ئخنجو
شوێنی له دایكبوون: موش
ناوی دایك- باوك: زهمزهمو- موهور
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣١ی ئابی ٢٠٢٢/ زاپ
سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانمان نودا، چیا، ده‌مهات، تۆڵهڵدان و جودی و هه‌روه‌ها گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌ده‌ین".
هـ . ب