هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كرد كه له دۆڵی بالیسان له دژی تیمێكی گه‌ریلاكان كه له ٥ كه‌س پێكده‌هاتن به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كرایه‌سه‌ر، هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه سێ گه‌ریلا شه‌هید بوون و ٢ گه‌ریلاش برینداربوون و رایگه‌یاند، ده‌بێت رووداوه‌كه روون بكرێته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره‌یه: "٥ی ئه‌یلول له ئێواره‌دا تیمێكی گه‌ریلاكان كه له ٥ كه‌س پێكاتبوو كاتێك له ده‌وروبه‌ری گوندی تاراوای دۆڵی بالیسان ده‌چوون بۆ هه‌رێمی دیكه، رووبه‌ڕووی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوونه‌وه. له‌و تیمه‌دا هه‌ڤاڵانمان ره‌مه‌زان بۆتان، ئارمانج زیلان، كارۆ كۆبانێ، ئاشیكار جۆله‌مێرگ و زانیار تاڤێ به‌شداربوون. به‌پێی زانیارییه‌كانمان له‌و هێرشه‌دا ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون ٢ هه‌ڤاڵیشمان برینداربوون. زانرا كه هێزه‌كانی په‌ده‌كه دوای هێرشه‌كه ده‌ستوه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كردووه و هه‌ڤاڵانی برینداری ئێمه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و بردویانن. تائێستا ئێمه نازانین كه له‌و گروپه كام له هه‌ڤاڵانمان شه‌هیدبوون و كامیان بریندارن.
ئاشكرایه كه له‌و هه‌رێمه‌دا كه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ گه‌رم نییه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كتوپڕ هات و به شه‌و كاتێك كه له گروپێك به ده‌شتاییدا به پێ ده‌ڕۆیشتن ده‌ستنیشان كراون و لێیاندراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه هاوڕێیانمان به سیستمێكی هه‌واڵگری و به رێكخراوی خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك كه هێزه‌كانی په‌ده‌كه هاتنه هه‌رێمه‌كه و بیستنی ده‌نگی چه‌ك له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه دۆخێكی جێگه‌ی سه‌رنجه.
ئاشكرایه كه ئه‌و رووداوه رووداوێكه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت و روونبكرێته‌وه. له‌م خاڵه‌دا زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی برینداریشمانه‌وه له روونكردنه‌وه‌ی چۆنێتی روودانی رووداوه‌كه‌دا جێگه‌ی گرنگی هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هیوادارین كه هه‌ڤاڵانی ئێمه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیركراون، له نزیكترین كاتدا راده‌ستمان بكرێنه‌وه".
هـ . ب