ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی 5 گه‌ریلا، كه له كاته جیاجیاكانی ساڵی ٢٠١٧، له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:
"ساڵی ٢٠١٧ كه قۆناغێكی گرنگه له مێژووی تێكۆشانماندا، بووه ساڵێك كه له دژی داگیركه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رخۆدانی گیانبازی ئه‌نجامدرا، ئیراده‌ی ئاپۆیی له سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدان باڵاده‌ست بوو. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌كه‌سایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیمان، هه‌موو هێزی خۆی بۆ له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌مان خسته‌گه‌ڕ و له‌و پێناوه‌شدا زیاتر له‌هه‌میشه په‌ره‌ی به هێرشه‌كانی دا. هاوڕێیانمان دیانا، سه‌ما، زیلان، ئارگه‌ش و گابار كه نموونه‌ی سه‌ره‌كی گیانبازانی ئاپۆیین، له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی كه لێی‌بوون، پێشه‌نگایه‌تی به‌رخۆدانیان له دژی دوژمن كرد. ئه‌و جه‌نگاوه‌ره به‌نرخانه كه هه‌موو هاوڕێیانی تێكۆشانیان، بۆخۆیان كردووه‌ته نموونه، دڵسوزانه و ڕاسته‌قینه به‌رگریان له هێڵی په‌كه‌كه و پاژك كرد و به‌وشێوه‌یه چوونه نێو مێژووی تێكۆشانمان. هاوڕێیانمان دیانا، سه‌ما، زیلان، ئارگه‌ش و گابار، به شه‌هیدبوونی خۆیان بۆ ئێمه بوونه سه‌رچاوه‌ی هێز و قوڵبوونه‌وه، بوونه داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی تاكتیكی كه گه‌ریلا به‌و ئاسته گه‌یشتووه".
سه‌ره‌تا سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شكۆمه‌ندی هاوڕێیانمان دیانا، سه‌ما، زیلان، ئارگه‌ش و گابار و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان‌مان ده‌كه‌ین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دیانا ئامانۆس
ناو و پاشناو: هه‌یبه‌ت چیغ
شوێنی لەدایکبوون: ئه‌ده‌نه
ناوی دایک و باوک: فاتمە - عۆمەر
كات و شوێنی شەهیدبوون: تەمووزی ٢٠١٧ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: سه‌ما ماهیر
ناو و پاشناو: سه‌ما تاش
شوێنی لەدایک بوون: موش
ناوی دایک و باوک: ئاینور - عەبدولڕه‌حمان
كات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: زیلان دەرسیم
ناو و پاشناو: جانان کانات
شوێنی لەدایکبوون: بایبورت
ناوی دایک و باوک: ناجیە - حاتەم
كات و شوێنی شەهیدبوون: ئەیلولی ٢٠١٧ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئارگه‌ش ڕوکه‌ن
ناو و پاشناو: یونس ئه‌رگون
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: گوڵشەن - جەمیل
كات و شوێنی شەهیدبوون: ئابی ٢٠١٧ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: گابار وان
ناو و پاشناو: دۆغان به‌ركی
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: موحەبەت - مستەفا
كات و شوێنی شەهیدبوون: ئابی ٢٠١٧ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ژ.ن