راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"سوپای توركی داگیركه‌ر ١٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٠:٣٠ له گۆڕه‌پانی هه‌ره‌كۆلی هه‌رێمی بۆتان ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێك كردبوو. له ١٨ و ١٩ی حوزه‌یراندا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومانی قورسی كردبووه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه و دواتر له ٢٠ و ٢١ی حوزه‌یران بۆردومان له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ره‌وه ئه‌نجامدرا. له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا كه تا ٢١ی حوزه‌یران به‌رده‌وام بوون هاوڕێیانمان ژیان و ئارین به گیانبازی شه‌ڕیان كرد و وه‌ك جه‌نگاوه‌رانی یه‌ژه‌ئاستاری شكۆمه‌ند به به‌رخودانه‌وه شه‌هید بوون.
به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانی شه‌هیدمان، ئێمه به گشتی سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی خه‌ڵكی بۆتان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌نه‌وه كه له‌سه‌ر رێبازی شه‌هیدانمان به بێ سازشكردن به‌رده‌وام بین و ئامانجه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ژیان ئامارگی
ناو و پاشناو: ئه‌سما ئاڤشار
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
دایك- باوك: هه‌دیه- باقی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ هه‌ره‌كۆل
ناسناو: ئارین هه‌زه‌خ
ناو و پاشناو: شوكران ئاڵپ
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
دایك- باوك: سه‌لیمه- محه‌مه‌د سه‌عید
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ هه‌ره‌كۆل
هـ . ب