ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كان ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌یدا:
"له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢دا راگه‌یه‌نراوماندابوو كه له ١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ دا سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌هید كاوه و ئاپێ موسای ئامه‌د و له‌و هێرشانه‌دا دوو هاوڕێمان دوای شه‌ڕێكی قاره‌مانانه شه‌هید بوون. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵ دڵشاد –محه‌مه‌د سوله‌یمانئوغڵو- ئاشكرا كرابوو و ئێمه رامانگه‌یاندبوو كه دواتر زانیاری له باره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی ده‌یكه ئاشكرا ده‌كه‌ین. ئێمه ئێستا ئاشكرای ده‌كه‌ین كه هه‌ڤاڵمان دڵشه‌ردا سه‌مسوریش له‌و هێرشه‌دا شه‌هید بووه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵمان دڵشه‌ردا سه‌مسور به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: دڵشه‌ردا سه‌مسور
ناو و پاشناو: مه‌سعود ئاكیوز
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌مسور
ناوی دایك- باوك: كلی- مسته‌فا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ / ئامه‌د
له لجێ ٢ گه‌ریلا شه‌هیدبوون
گۆڕه‌پانی ئامه‌د به به‌رخودان به‌رامبه‌ر به دوژمن و به پێشه‌نگایه‌تی مۆری خۆی له مێژووی ئێمه‌ی تێكۆشان داوه، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه گه‌له‌كه‌مان زۆر نزیكی ئازادییه، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و رۆڵه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات. هه‌ڤاڵانمان له‌و گۆڕه‌پانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م كه‌وتنه ناو هه‌وڵێكی گه‌وره. هه‌ڤاڵانمان كه‌نداڵ و ماهیر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جوڵانه‌وه و به‌شدارییان له زۆر چالاكی له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا كرد. له ١٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانی لجێ ئۆپراسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. هه‌ڤاڵانمان كه‌نداڵ و ماهیر له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا به هیچ جۆرێك سازشیان بۆ دوژمن نه‌كرد و شه‌هید بوون. هه‌ر دوو هه‌ڤاڵمان ئه‌ندامی هێزی تایبه‌ت بوون، به هه‌ڵوێستی جه‌نگاوه‌ری خۆیان و به به‌شداری گیانبازانه‌ی خۆیان، بوونه گه‌وره‌ترین نمونه‌ی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: كه‌نداڵ رۆنی
ناو و پاشناو: نه‌جاتی ئوتكو كیراز
شوێنی له‌دایكبوون: مێرسین
ناوی دایك و باوك: سه‌فیه- یڵماز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ ئامه‌د
ناسناو: ماهیر ته‌ندوره‌ك
ناو و پاشناو: فه‌رهاد ئاتساك
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: شازیمه- ئیبراهیم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ ئامه‌د
ئێمه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شكۆمه‌ندی هاوڕێیانمان، دڵشه‌ردا، كه‌نداڵ و ماهیر ده‌كه‌ین كه هه‌موو كات به رێز و پێزانینه‌وه به بیریان ده‌هێنینه‌وه. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به دڵنیاییه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدانمان بۆ رێبه‌رایه‌تیه‌كی ئازاد و كوردستانێكی ئازاد بهێنینه‌دی".
هـ . ب