هەموو ئێزیدییەکان چاویان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالە
ئێزیدییەکان لە شەنگالدا ئازار لە سەر ئازار، فەرمان بە دوای فەرمانیان چەشت. بەڵام پێداگرن لە هەر هەبوون و ئازادی خۆیان.
ئێزیدییەکان لە شەنگالدا ئازار لە سەر ئازار، فەرمان بە دوای فەرمانیان چەشت. بەڵام پێداگرن لە هەر هەبوون و ئازادی خۆیان.
ئەوانەی ویستییان لە شەنگالەوە کۆمەڵگای ئێزدی قڕبکەن، پەشیمانکرانەوە و بە پێچەوانەیی ئەو ئامانجەیانەوە، کۆمەڵگایی ئێزیدی سەر لەنوێ لە ژیلەمۆی خۆیەوە گەشایەوە و زیندوو بووەوە و بوو بە جێگەیی هیوایی هەموو ئێزییدیان. هەموو ئێزیدییەکانی جیهان هەستانەوە و شەو و ڕۆژ باسی بەخۆردانی ئێزیدییەکان دەکەن. ئەوانەی بە سەرکەوتنی شەنگال سەربڵندن، ئەوانەی بە کۆکوژی شەنگال ئازار دەکێشن و لەخەو بە ئاگادێنەوە. ئەوانەی چاوەڕێی مژدەی ئازادین و لە حەسرەتی بینی ئازادین. هەموو ئێزیدییەکان هیوای خۆیان بە شەنگالەوە بەستۆتەوە.
لە خۆڕایی نیە کە دەڵیین سەرکەوتنی شەنگال سەرکەوتنی هەموو ئێزیدییەکانە و شکستی شەنگال شکستی هەموو ئێزییدییەکانە. هیچ کەسێک وەک گەلی ئێزدییەکان لەم ڕاستیە تێناگات. لەبەر ئەم ڕاستیەش سەرباری قوربانیدانی زۆر، دەست لە دۆزی خۆیان بەرنادەن. ڕۆح و گیانی خۆیان دەبەخشن بەڵام دەستبەرداری خاکی خۆیان نابن. دەبێت هەموو ئێزیدییەکان هەست بەم میرخاسی و باوەڕەبکەن. هەموو ئێزیدییەکان بەم فیداکاری و سەرکەوتنانە دڵخۆشن.
ئەو ئازارەی مرۆڤ نەکوژێت بەهێزی دەکات
لە ئەنجامی کۆچکردنی سەدان هەزار ئێزیدی، مردن و مەرگەساتی هەزاران ئێزیدی، گرتن و ڕفاندنی هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی، چۆڵکردنی خاکی پیرۆزی دەیان هەزار ساڵە، بەڵام لە ناو ئەم تراژیدیا و خوێنەدا 'یەبەشە' دامەزرا، ئەنجومەنی دامەزرێنەری شەنگال دامەزرا. ئیدی لەو ڕۆژەوە کۆمەڵگای ئێزیدی لە مردنەوە هەنگاوی هاویشتە ناو ژیانەوە. لە تاریکیەوە خۆی گەیاند بەڕوناکی، هەر ڕۆژە و برینێکی ساڕێژ دەبوو، وردە وردە ژیانی خۆی ڕێکخست. لە ئازاردا یەکەمین کۆنفرانسی یەبەشە بەسترا، لە ساڵی ٢٠١٥ لە گەرمەی شەڕدا بەشێوەیەکی خێرا کۆمەڵگای ئێزیدی بووە خاوەن هێزی پاراستن و ئیدارەی خۆی.
لە ساڵی ٢٠١٦دا کۆمەڵگای ئێزیدی لە مێژووی هەزاران ساڵەی خۆیدا هەنگاوێکی هەرە گرنگی هاویشت. بە یەکەمین کۆنفرانسی یەژەشە هێزی سوپایی ژنانی خۆی دامەزراندن و تۆڵەیی مێژووی خۆیی لە داعش ودووژمنانی وەرگرتەوە. بەهەمان شێوە یەکەمین کۆنفرانسی تاژێ بەسترا و کۆمەڵگایی ئێزیدی بەم هەنگاوە بوو بە خاوەن ڕێکخستنی ژنان لە مێژووی خۆیدا.
لەسەر ئەم بنەمایە شۆڕشێکی جدی کۆمەڵایەیتی دروستبوو. ئەم قۆناغە هێز و مۆراڵ و جۆشێکی گەورەی بەخشی بە هەموو ئێزیدییە دڵشکاوەکان. ئەمە بوو بە هۆکاریی ئەوەی جارێکی تر ئێزیدییەکان بە دڵخۆشیەوە بگەڕێنەوە بۆ شەنگالی پیرۆز. بەم پێیە پێوستی دامەزارندی ئاسایشی ئێزیدخان هاتەکایەوە و دامەزرا.
بە شێوەی ئاسایی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا هەر کە گەل گەڕایەوە بۆ شەنگال ڕێکخستنی مەدەنی خۆیان ڕێکخست. بۆ ئەوەی گەنجانیش بەبێ ڕێکخستن نەبن، یەجەئە دامەزرا. لە پێشەوا ئاینییەکانەوە تا سەرۆک عەشیرەتەکان، لە هونەرمەندانەوە تا گۆرانیبێژان، لە سیاسەت مەدارانەوە تا هەتا شوانکارەکان، هەموویان بوون بە خاوەنی ڕێکخستینی خۆیان.
لە پێناو نەهێشتنی مافی هیوای کۆمەڵگایی ئێزیدی، بێ وەستان هێرش دەکەن
بۆئەوەی ڕێکخستنی ئێزیدی دروست نەبێ، نەیارانی ئاینی ئێزیدی هەموو جۆرە یارییەک دەکەن. هەندێک جار پارە دەبەخشن، جارێک دەرگای ڕێگایی ئەوروپا دەکەنەوە، بەناویی ڕێکخستنی مرۆییەوە سیخوڕ دەنێرنە ناو شەنگالەوە. سنوری شەنگال بە دیوار و تەل دادەپۆشن. دوای داعش جارێکی تر گەمارۆی شەنگالیان دا. هێرشییان کردە سەر شەنگال و کاتێک بۆیان دەرکەوت لەو ڕێگەیەوە ناتوانن خۆبەڕێوەبەری لەناوبەرن، ناچار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بۆردومانکردن، دەستیان بە کوشتنی پێشەنگانی ئێزیدی کرد. پێکهاتەی ئێزدی لەم ئامانجەدا بەشی خۆی بەنرخترین پێشەنگەکانی بەخشی، بەڵام هەرگیز پەشیمان نەبوونەوە و هیچ کات پاشەکشەی نەکردووە. ئازار لەسەر ئازار، هێرش لەسەر هێرش، بەڵام لە بوون و ئازادی خۆیاندا بەردەوامن. دەڵێن ئێمە هەمیشە هەبووین و هەمیشە دەمێنینەوە. ئێمە وەک چیاکانی زاگرۆسین، دوژمن وەک بەفری وەرز وایە، هەرچەندە سەخت بێت ڕۆژێک دەتوێتەوە و دەڕوات، بەڵام ئێمە وەک خۆمان بە سەربەرزیەوە دەمێنینەوە.
بەکورتی و کورمانجی، جیهانیش لەناو بچێت، پێکهاتەی ئێزدی باوەڕی بە کەس نییە و ئیرادەی خۆی رادەستی کەس ناکات. کەسانێک هەن خەون دەبینن ڕۆژێک خۆبەڕێوەبەری شەنگال کۆتایی پێ بێت، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی بەڵێن دەدەین خەونیان لە گۆڕ دەنێین. ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی بەخوێن ئەم دەستکەوتانەمان بەدەستهێناوە، بەخوێنیش پارێزوانی لێدەکەین.