هەپەگە: ١٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ١٢ داگیرکەری تورک سزادران. لە هەمانکاتدا سەنگەرێک رووخێنرا، گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیدرا.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا، ١٢ داگیرکەری تورک سزادران. لە هەمانکاتدا سەنگەرێک رووخێنرا، گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیدرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکاندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
" لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا، ١٢ داگیرکەر سزادران. سەنگەرێک رووخێنرا و گورزیان لە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی وەشاند.
سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی بەرخۆدان؛ ٤ جار بە چەکی کیمیایی، ٢٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٧ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
زانیاری لەبارەی چالاکیەکان و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە چەمچۆ تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠- ١٥:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمەکانی بەرخۆدانی سیدا ٢ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا تیمەکانمان گورزیان لە داگیرکەران وەشاند. داگیرکەرێک سزادرا و سەنگەرێک رووخێنرا.
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران کە هەوڵیاندەدا بە دوکەڵی ژەهراوی لە رێگەی سووتاندنی تایە و مادەی پلاستیک لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی چەمچۆ بەرەو سەنگەرەکان پێشڕەوی بکەن و بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی شەڕیان بۆردومان کرد، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. دوای چالاکیەکە داگیرکەران ناچار بوون بکشێنەوە.
١٠ی کانونی یەکەم لە هەرێمی چەمچۆی زاپ تیمەکانمان گورزیان لە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیدا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش؛
٩ی کانونی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک ویستی بەرەو گۆڕەپانی شەهید ئاندۆکی هەرێمی گردی ئۆرتێی مەتینا پێشڕەوی بکات. داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە، لە نزیکەوە بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی لێیاندرا. لە شەڕەکەدا کە تاوەکو ئێوارە بەردەوام بوو، لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران. دوای ئەوەی گورزیان بەرکەوت پاشەکشێیان کرد. ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی و لانیکەم ١٣ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی گۆڕەپانەکە بۆردومان کرا و دواتر بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراوەکانیان لە هەریمەکە گواستەوە.
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١١:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان لە گۆڕەپانی شەهید ئاندۆک پێشڕەوی بکەن، لە نزیکەوە ٢ جار بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک گورزیان لێوەشێندرا. لە چالاکیەکەدا لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٤:٣٠ جاریکی دیکە داگیرکەران کرانە ئامانج و بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزیان لێوەشێندرا. لە هەرێمەکە شەڕی نێوان داگیرکەران و هێزەکانمان بەردەوامە.
هەلیکۆپتەری سکۆرسکی ١٠ی کانونی یەکەم ویستیان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی جودی بنیشنەوە، لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان بەناچاری کشانەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخین، تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٦:٣٠ و ١٧:٣٠ سەنگەرەکانی شەڕی هەرێمی چەمچۆی سەر بە شاروچکەت شێلادزێی ئامیدی، ٤ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛
١٠ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی جوودی، گردی بەهار و گۆڕەپانی گردی ئۆرتێی مەتینا ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
١٠ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم، ٣٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران.
١٠ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی ئامێدی، گردی بەهار و گردی جوودی بە دەیان جا بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران."
ف.ق