هەپەگە: ١٤ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. لە چالاکیەکاندا ١٤ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران، ٤ سەنگەر، ٣ کامێرا و رادارێک تێکشکێندران. گورز لە پێنج سەنگەر و ٢ کۆنتینەر وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی مەتینا؛

٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٤٥ و ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا.

١١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٣:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە ٢ سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٠:٥٠ و ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، کە هەوڵیان دەدا بکەونە سەنگەرەوە. لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە دەستیپێکرد.

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران وەشێندرا، داگیرکەرێک سزادرا.

١١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە بەرامبەر داگیرکەران بە تاکتیکی هەماهەنگی گەریلایی چالاکی چوونەسەر لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی نیوئۆتۆماتیک و نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیان دا. قۆڵی دووەم و سێهەمی چالاکیەکەش بە چەکی سوک و نارنجۆک لە نزیکەوە لە سەنگەرەکان و دوو کۆنتینەری داگیرکەرانیاندا. هێزەکانمان تاکتیکەکانی چونەسەر و نیشاشکێنیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تێکەڵ کرد و بە ئەنجامیان گەیاندن، بە رۆحی گیانبازی ئاپۆییەوە چوونە سەر داگیرکەران و ١١ داگیرکەریان بە سزاگەیاند، ٤ سەنگەر، ٣ سیستمی کامێرای چاودێری حەراری و سیستمێکی راداریان بە تەواوەتی لەناوبرد و گورزیان لە دوو کۆنتینەر وەشاند.

سوپای دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست، لە ئەنجامی ئەو چالاکیە سەرکەوتوانەی گەریلاکانی ئازادیی گەلەکەمان گورزی گەورەی بەرکەوت. سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە راستییەکان لە رای گشتیی دەشارێتەوە، رایگەیاندووە کە لەو چالکیەدا تەنیا یەک سەربازی کوژراوە، بەڵام ناوی ١٠ داگیرکەرەکەی دیکەی ئاشکرا نەکردووە.

لە هەرێمی خواکورک؛

١٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە شاخی شەهید حەقی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە شاخی شەهید کموران سەرەتا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، دواتر کاتژمێر ١٦:١٥ بە چالاکی هەماهەنگی گەریلا گورز لە داگیرکەران درا. قۆڵی یەکەمی چالکیەکە لە نزیکەوە لە دوو سەنگەری داگیرکەرانیدا. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە بە نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، ٢ داگیرکەر سزادران، گورز لە دوو سەنگەریش وەشێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٨ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٩، ١٠ و ١١ ی کانونی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی دەرگەلێ، بێشیلی، سەری مەتینا ٦ جار، لە گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی بەهار و شاخی جودی چوار جار، لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانی چەمی لۆلان ٦ جار، بە گشتی ١٦ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ٧و ١٠ی کانونی دووەم لە زاپ هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا و هەوڵیدا بە حەفارە تونێلەکان بڕوخێنێت".

هـ . ب