هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییش تێکشکێندرا

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک، لانیکەم ١٥ داگیرکەر سزادراون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییش تێکشکێندراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی گەریلا لە مەتینا تاوەکو خواکورک، لە هەر جێگەیەک کە دەوڵەتی فاشیستی تورک دەیەوێت داگیری بکات، گورزی کوشندەیان لە داگیرکەران داوە.

لە ٨ چالاکی هێزەکانماندا ١٥ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش بە قورسی بریندار بوو. لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێڵێکی داگیرکەران، سیستمێکی کامێرانی کۆبیس و ٦٠ کیلۆ تەقەمەنی نەباوبران. سوپای داگیرکەری تورک ١٣ جار بە بۆمبی تاکتیکی ئەتۆمی و چەکی قورس، ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن و چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد.

چالاکی گەریلاکان و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:١٠دا گۆڕەپانی بەرخۆدانی فیداکاری سەر بە گۆڕەپانی سیدا، داگیرکەران کاتێک ویستیان جێگیر ببن، لەلایەن تیمەکانی گەڕۆکمانەوە بە قەناس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادلی سەر بە گۆڕەپانی چەمچۆ، تیمەکانمان لەداگیرکەرانیاندا لە دوولاوە. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بە قورسی بریندار بوو.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

لە ٣ی ئەیلول کاتژمیر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی گردی شەهید ساریا لە خواکورک تیمەکانمان لە ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی داگیرکەرانیاندا بە سابۆتاژ. لە چالاکیەکەدا ٩ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی لەناوچوو.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشغێری جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەراش؛

رۆژی ٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٥٠ و ٢٠:٤٥ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی لەلایەن تیمەکانمانەوە بە تاکتیکی سویقاست کرانە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران.

٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٢٠ تیمەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لەداگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و داگیرکەرێک سزادرا.

٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٣٠ سیستمێکی کامێرای مۆبێسی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی لەلایەن تیمەکانمانەوە تێکشکێنرا.

٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٣٠ ئەو تەقەمەنیانەی کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆ بۆردومانکردنی سەنگەرەکانی شەڕ ئامادەکرابوون لەلایەن تیمەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٦٠ کیلۆ تەقەمەنی لەناوبران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی  ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛

٥ی ئەیلول سەنگەرەکانی شەهید یونس و شهەید چەکداری گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی، ٧ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆزی گۆڕەپانی شەهید فەداکار و سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید ئاریەنی سەر بە ساجا ٢ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید فەداکاری هەرێمی سیدا و لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادلی هەریمی چەمچۆی زاپ، درۆنەکان سوڕانەوە.

٥ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری، گردی ئێف ئێم و چەمچۆ بە دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن و چەکی قورس بۆردومانکران.

٥ی ئەیلول گۆڕەپانی گۆلکا و گردی چارچەلی مەتینا، بەرزاییەکانی گوندی بەشیلی و دەوروبەری ئاوی زاپ، ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

٥ی ئەیلول گۆڕەپانی سیدا و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادلی هەرێمی چەمچۆی سەر بە زاپ ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.

٥ و ٦ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری و گردی ئامیدی ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران."

ف.ق