هەپەگە: ٢١ داگیرکەر سزادران، سکۆرسکیەک خرایە خوارەوە

٢١ سەربازی داگیرکەری تورک لە ١٨ چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا سزا دران، کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی و سەنگەرێک تێکشکێندران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"گەریلای ئازادی کوردستان بە ئەدای بەرزی جەنگ و ئاستی جێبەجێکردنی تاکتیکی گەریلای داهێنەرانە، بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوەستنەوە و چالاکی کاریگەر ئەنجام دەدات. تیمە گەڕۆکەکانمان هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنن و لە تۆڵەی فەرماندە نەمرەکان باگەر ئەردال و رێزان ئامەد چەندین چالاکیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامی ١٨ چالاکی تیمە گەڕۆکەکانمان، ٢١ داگیرکەر سزا دران، کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی و سەنگەرێک تێکشکێندران. سوپای داگیرکەری تورک ١٠ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، ٩٨ جار بە کۆپتەری هێرشبەر، ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن هەرێنەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کردووە.

وردەکاری چالاکییەکان و هێرشەکان بەم شێوەیەن؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛

لە ٣ی ئەیلولدا لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید فەداکار لە ناوچەی سیدای زاپ، بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر داگیرکەران، کە پێشتر ڕوویان لە سەنگەرەکانی شەڕ کردبوو. لەم چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران. دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران ناچار بوون تا ڕادەیەکی دیاریکراو بکشێنەوە.

شەوی ٣ی ئەیلول لە ناوچەی سیدا لە زاپ، کۆپتەرەکان بەسەر ناوچەی بەرخۆدانی شەهید فێداکاردا فڕین. شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانمان و ئەو هێلیکۆپتەرانەدا ڕوویدا کە هەوڵیان دەدا داگیرکەران لە ناوچەکە دابەزێنن. تیمە گەڕۆکەکانمان ١٢ جار لەدژی کۆپتەرەکان چالاکیان کرد. کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی ئاگری گرت و لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە دەڤەری بارزانیکەوتە خوارەوە و لەگەڵ سەرنشینەکانیدا لەناوچوون. دوای کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سکۆرسکی، داگیرکەران ٤ جار شوێنی کەوتنەخوارەوەیان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی خواکورک؛

لە ٢ی ئەیلولدا تیمەکانمان کە لە نێوان ناوچەکانی گردی شەهید شاهان و گردی شەهید عئاخین خواکورکدا دەستیان بە جووڵە کرد، تاکتیکی داهێنەرانەیان بەکارهێنا و سەرنجی دوژمنیان بۆ ئەم شوێنە ڕاکێشا. پاشان بۆسەیان دانا لەبەردەم ئەو داگیرکەرانەی کە هاتنە ناوچەکە و ٤ جار بە سابۆتاژ هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لەم چالاکییەدا ٨ داگیرکەر سزا دران. ئەم چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی فەرماندە شەهیدەکەمان باگەر ئەردال ئەنجامدرا.

ڕۆژی ٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٤٥ لە گردی شەهید دەروێش لە خواکورک، تیمە گەڕۆکەکانی ئێمەی یەژا ستار بە چەکی قورس لە سەنگەری هاوەن و ئۆبۆسی داگیرکەرانیاندا. لەم چالاکییەدا ٦ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێندرا. دوای چالاکییەکە لە شوێنەکانی دیکەش تەقینەوە ڕوویاندا. هەروەها ئەم چالاکییە پیشەییانە بۆ تۆڵەسەندنەوەی فەرماندەی گەریلا رێزان ئامەد ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابوور

لە 1ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:١٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، تیمە گەڕۆکەکانمان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید پیردۆغان دژی داگیرکەران چالاکیان کرد و ٣ داگیرکەریان سزادا.

لە ٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی دوو چالاکیی دژی داگیرکەران ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛

لە ٣ی ئەیلولدا لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا و گردی ئامێدی، سەنگەرەکانی شەڕ ١٠ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٣ی ئەیلولدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و گردی جودی و شەهید عادلیان پشکنی.

ڕۆژی ٣ی ئەیلول ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دەیان جار بە تۆپ و هاوەن بۆردومان کرا.

لە ٣ی ئەیلولدا ناوچەکانی بەرخۆدان لە گردی بەهار، سیدا و شەهید فەداکار و ناوچەی گۆڵکا لە مەتینا ١٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.

لە ٣ی ئەیلولدا ناوچەی بەرخۆدانی شەهید فەداکار ٨٦ جار و ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ١٢ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.

لە 3ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ هەوڵیدا بە شۆفڵ سەنگەرەکانی شەڕ و تونێلەکان وێران بکات.

ف.ق